دوای ئه‌وه‌ی له شه‌وی 30ی7ی2019 كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردستان24) راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه ده‌رباره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی خێرخوازی‌و زه‌كات له‌لایه‌ن هه‌ندێك ته‌له‌فزیۆن‌و كه‌سایه‌تی‌و رێكخراوه‌كانه‌وه، له‌و چوارچێوه‌دا تیشك خرایه سه‌ر هه‌ندێ مامۆستای ئایینی‌و به‌گلدانه‌وه‌ی پاره‌ی خێرخوازی تۆمه‌تبار كران، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانی ئایینی دروست كرد.
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه یه‌كێتی زانایان به‌دواداچوون‌و گرتنه به‌ری رێكاری پێویستی گرته ئه‌ستۆ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شاندێكی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵا ستافی كه‌ناڵی ناوبراو كۆبوونه‌وه‌و سه‌رنج‌و نیگه‌رانی یه‌كێتی زانایانی پێ راگه‌یاندن‌و خه‌تیشیان له‌وه كرده‌وه، كه ناكرێ له‌په‌نای به‌رنامه‌یه‌ك یان وروژاندنی پرس و پێشهاته‌كان مامۆستایانی ئایینی بكرێنه ئامانج یان توانج‌و سوكایه‌تی به هه‌ستی دینداری خه‌ڵك بكرێت.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا ستافی كه‌ناڵی (كوردستان24) وێڕای نیشاندانی نیه‌تپاكی ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستیان لكه‌داركردنی مامۆستایانی ئایینی نه‌بووه‌و له‌كارنامه‌ی ئه‌وانیش نیه سوكایه‌تی به هه‌ستی هیچ كه‌س‌و ئایدیا‌و ئایینێك بكه‌ن.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا ستافی كه‌ناڵی ناوبراو رایانگه‌یاند: داوای لێبوردن له‌و مامۆستا ئایینیه به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین، كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته نیگه‌ران بوونه‌و دڵنیای هه‌موو لایه‌كیش ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و جۆره كارانه دووباره نابنه‌وه.
ئێمه له یه‌كێتی زانایانه‌وه جارێكی تر داوا له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاو ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بنه مایه‌ی دروستبوونی نیگه‌رانی‌و برینداركردنی هه‌ستی دینداری خه‌ڵك به‌گشتی‌و مامۆستایانی ئایینی به‌تایبه‌تی.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
8ی8ی2019