به‌بۆنه‌وه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی موسڵمانان ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ)
موسڵمانانی خۆشه‌ویست.. كوردستانیانی به‌رێز
به بۆنه‌وه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی تێكڕای موسڵمانان به‌گشتی‌و كوردستانیان به‌تایبه‌تی‌و زانایانی به‌رێزی ئایینی ده‌كه‌ین، له‌خوای گه‌وره داواكارین تاعه‌ت‌و عیباده‌ت‌و دوعا‌و نزا‌و قوربانی‌و خێر‌و چاكه‌ی هه‌موو لایه‌ك وه‌ربگرێت‌و حه‌جی خوشك‌و برا حاجیه‌كانمان قبوڵ بفه‌رموێت.
هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته هه‌وێنی ئاشتی پتری نێو ماڵی كورد‌و ته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌و پاراستنی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان له كوردستاندا.
جه‌ژنی قوربان دروشمێكی گه‌وره‌ی ئایینی‌و ده‌رفه‌تێكی گرنگی ژیانی هه‌ر موسڵمانێكه، كه جه‌ژن بكاته وێستگه‌ی به‌خۆداچونه‌وه‌و پابه‌ندی چه‌مك‌و به‌ها ئیمانیه‌كان‌و، له‌هه‌مان كاتیش كه‌سێكی هۆشیارو سوودبه‌خش بۆ خۆی‌و ده‌وروبه‌رو كۆمه‌ڵگه‌و بایه‌خدانی زیاتر به هه‌ستی دینداری‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی.
هه‌ر له‌و سۆنگه‌وه هیواخوازین ده‌ستپێكی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ببێته فاكته‌ری پتری سه‌قامگیری‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری‌و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی دادپه‌روه‌ری‌و باشتركردنی سیسته‌می حوكمڕانی‌و نه‌هێشتنی كه‌م‌و كوڕیه‌كان.
جارێكی تر جه‌ژنی قوربان له‌هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین، خوای گه‌وره بیكاته مایه‌ی خێر‌و خۆشی‌و ئارامی‌و ئاوه‌دانی كوردستان.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
10ی8ی2019