دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، كه پێشتر نه یه‌كێتی زانایان‌و نه هیچ له زانایانی ئایینی به ره‌سمی‌و نه هیچ حزب‌و لایه‌نێك قسه‌یان لێوه نه‌كردبوو، لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان هه‌ڵستا به بڵاوكردنه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به گۆڕینی نه‌ته‌وه، كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پتر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی شیكرده‌وه، سایتی ستانده‌ر هه‌ڵستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك گوایه ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه لاوازه‌و، ئه‌وه ناگرێته‌وه، كه خانه‌ی نه‌ته‌وه له فۆرمی سه‌رژمێری لابراوه، بۆیه چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی داوای روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن، بۆیه وێڕای ئه‌وه‌ی ستانده‌ر تاكو ئێستاكه تاكه سایته ئاگای له‌وه نه‌ماوه ئه‌و ئارمه‌ی به‌كاری هێ،اوه نه‌ماوه‌و، هیچ كه‌سێك ئه‌و ئارمه وه‌كو ئارمی یه‌كێتی زانایان به‌كار ناهێنێت، بۆ وه‌ڵامی ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه‌ش به پێویستی ده‌زانین ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه بڵابكه‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م: روونكردنه‌وه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ بڕیاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی ئێراق ده‌ركرا به لابردنی خانه‌ی نه‌ته‌وه له فۆرمی سه‌رژمێری، كه‌واته هه‌رچی له هه‌واڵه‌كه هه‌یه تایبه‌ته به‌وه‌و، جگه له ستانده‌ریش هه‌موو راگه‌یاندنه‌كان هه‌قیقه‌ته‌كه‌یان وه‌كو خۆی روونكرده‌وه، ئه‌و هه‌واڵه نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامیش ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو.
دووه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا روونی كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر حوكمی گۆڕینی نه‌ته‌وه تاوان بێت، ئه‌وا بێگومان حوكمی سڕینه‌وه‌ی هه‌ر زۆر تاوانتره، به‌ڵام چ بكه‌ین كه ستانده‌ر تاقه‌تی به‌داوداچوونی نه‌بێت.
سێیه‌م: پوخته‌ی ئه‌و فه‌توایه‌ی بڵاوكرایه‌وه ده‌ڵێت: (مافێكی سروشتی هه‌موو مرۆڤێكه خۆی به نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بناسێنێت و لادان له‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و گۆرینی نه‌ته‌وه چ به ویستی خۆی وه‌یا له‌ژێر هه‌ر فشارێك بێت پێشێل كردنێكی ئاشكرایی ویستی خوای گه‌وره داده‌نرێت و، هیچ كه‌سێكیش بۆی نیه فشار له سه‌ر هیچ كه‌سێكی تر بكات بۆ گۆرینی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به‌ڵكو گۆرینی نه‌ته‌وه له ئیسلامدا به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت)، ئایا ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه هیچ مه‌جالێك ده‌هێڵێته‌وه، كه ئه‌گه‌ر گۆڕینی نه‌ته‌وه دژی ویستی خوا بێت‌و، به تاوان هه‌ژمار بكرێت، ئه‌ی سڕینه‌وه‌ی، كه ئامانجی فه‌توایه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه بوو، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر رسته‌كانی پێشتریان بخوێندبایه‌وه، كه زۆر به روونی باسی ئه‌وه ده‌كات، كه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت نه‌ته‌وه‌ی هیچ كه‌سی نه‌شاردۆته‌وه، كه زۆر روونه له‌و باره‌وه.
چواره‌م: ستانده‌ر نوسیویه‌تی: (مامۆستایانیئاینی داواده‌كه‌ن یه‌كێتی زانایان به‌و فه‌توایه‌دا بچێته‌وه‌و فه‌توایه‌كی به‌هێز ده‌ربكات)، ئێمه له ته‌واوی ئه‌و رسته‌یه به گومانین، چونكه یه‌كێتی زانایان رێكخراوێك نییه له‌سه‌ر مانگ كار بكات، به‌ڵكو باره‌گای له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان هه‌یه‌و، هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینیش مه‌به‌ستی بێت به ئاسانی ژماره‌ی مامۆستایانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی‌و لقه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ده‌ستده‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی تێبینی هه‌بێت، پێویست به‌وه ناكات له رێی ماڵپه‌ڕێكی ئه‌نته‌رنێت داوای روونكردنه‌وه بكات، به‌ڵكو ده‌توانێ به‌ڵگه به‌هێزه‌كانی خۆی بخاته روو‌و، سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان بكات، یان ته‌له‌فۆنمان بۆ بكات، بۆیه پێمان وایه ستانده‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه، كه پێی وایه په‌یامی زانایانی ئایینی به‌رزكردۆته‌وه.
له كۆتاییدا دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، رونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان به پشتبه‌ستن به چه‌ند به‌ڵگه‌ی شه‌رعییه‌وه زۆر روونه‌و، شانازیش به‌وه ده‌كه‌ین یه‌كه‌م رێكخراوی ئایینی ئیسلامینه له كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه ده‌ربكه‌ین، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئیجابی باشیشی هه‌بوو، كه ئیشی زیاتریشی له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كه باشتر بگات، هه‌ر كه‌سێكیش شتی باشتری پێیه به شانازییه‌وه ده‌رگاكانی یه‌كێتی زانایانی به روودا ده‌كرێنه‌وه‌و، قسه‌كانی به زۆر وه‌رده‌گیرێن‌و، ته‌نها یه‌كێتی زانایانیش تاكه رێكخراوی نوێنه‌ری زانایانی ئایینیه.
ستانده‌ریش ئێمه رێزی زۆرمان بۆیان هه‌یه هیوادارین پێشتر له‌سه‌رچاوه‌ی خۆیه‌وه روونكردنه‌وه‌ی زیاتر وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پارێزگاری له پێگه‌ی خۆی بكات.
راگه‌یاندنی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
30/10/2010
|