رۆژی چوارشەممە ٤/۹/۲۰۱۹ بەسەرپەرشتی ناوەندی وەرزش و لاوانی شاوێس؛ سمینارێکی تایبەت، لەناو هۆڵی بۆنەکانی ناوەندی ناوبراو، بەناونیشانی (مەترسیەکانی مادەی هۆشبەر لەسەر هەر سێ ئاستی ئایینی و ئاساییشی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی) بەڕێوەچوو.
ئەمەو لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان: هاوكارمان مامۆستا مەلا ئەمیر گەردی ماستهر له شهریعهو یاسا، کاک قاسم محمد توێژهرو کۆمهڵناس و مامۆستا ئاراس عبدالله؛ راوێژکاری یاسایی و ماستهر له یاسای نێو دهوڵهتی، بە تێروتەسەلی باسەکە ورژێنراو دواتریش لەلایەن ئامادەبووانەوە بە پرسیارو بەشداریکردنیان سمینارەکە دەوڵەمەندتر کرا.