مه‌لا سید صدیق كه‌پرا نی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولیًر:
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 27 /10 / 2010 لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
كۆبونه‌وه‌كه،كه به ئاماده‌یی به‌رپرسی لق‌و، كارگێڕ‌و، ئه‌ندامانی لق‌و، به‌رپرسی ناوچه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به وردی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، بۆسه‌رجه‌م لقه‌كان ڕه‌وانه كرابوو، كه‌تیایدا ئاماژه‌ی به كاراكردن‌و، توند‌و تۆڵكردنی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی لق‌و، به‌تایبه‌تی به‌شی ڕێكخستن‌و، ڕاگه‌یاندنی لقه‌كان‌و، هه‌روه‌ها مه‌رج و چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی تازه‌ی ئه‌ندامیه‌تی له یه‌كێتی زانایان‌و، پێداویستیه‌كانی ناسنامه‌ی نوێ ی یه‌كێتی زانایان، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، مامۆستایانی ئاینی‌و، كۆمه‌ڵگاكه‌مان،
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به دابین كردنی شوێنێكی گونجاو بۆ باره‌گاكانی ناوچه‌كان‌و، دابین كردنی پێداویستیه‌كانیان به مه‌به‌ستی ڕاپه‌رٍاندنی كاره‌كانیان به شێوازێكی رٍێك‌و پێك‌و سه‌رده‌میانه كرا، هه‌روه‌ها باس له پێوێستی هه‌ماهه‌نگی نێوان ناوچه‌كان‌و، سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی سنووری ناوچه‌كان كرد، وه به‌شداری كردنیان وه‌كو ناوچه‌ی زانایان له‌گشت مه‌رٍاسیمه گونجاوه‌كان له سنووره‌كانی خۆیاندا، پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرا، كه زیاتر گرنگی به ناوچه‌كان بدرێت،له به‌رامبه‌ریشدا ناوچه‌كانیش له ئاست ئه‌م گرنگی پێدانه دابن‌و،
ده‌بێت ستافی ناوچه‌كان له نزیكه‌وه سه‌ردانی مامۆستایانی سنووری خۆیان بكه‌ن، به مه‌به‌ستی پرسیار كردن له ژیانیان‌و هه‌ستكردن به پێدویستی‌و كه‌م كوڕییه‌كانیان تا سه‌روی خۆیان ئاگادار بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها مانگانه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ناوچه‌و ، كارگێر‌و ئه‌ندامانی ناوچه، تا دواتر به ڕاپۆرت ڕه‌وانه‌ی لقه‌كه‌مان بكرێت‌و، له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
له‌پاشان ئاماده‌بووان ڕاو سه‌رنجی خۆیان پێشكه‌ش كرد.دواتریش به سه‌ركه‌وتویی كۆتایی به‌كۆبوونه‌وه‌كه هات.
|