رۆژى هه‌ینی 13/9/2019 شاندێكى باڵای لقی سلێمانى يه‌كێتی زانايان، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا عه‌تا محمد پێنجوێنی سه‌رۆكی لق و ئه‌نداميه‌تى ژماره‌یه‌ك له زانایان كارگێڕانى لق؛ بهشداريانكرد له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتى گوندى پاڕه‌زان.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی لق وتارى هاوبه‌شى هه‌ریه‌ك له يه‌كێتی زانايان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گشتى و ئه‌وقافى سلێماني خوێنده‌وه‌و تیایدا وێڕای پيرۆزبايى له دانيشتوانى گوندى ناوبراو؛ ده‌ستخۆشى له‌و خێرخوازانه كرد، كه به ئه‌ركى درووستكردنى مزگه‌وته‌كه هه‌ستاون.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا به‌ڕێزیان باسي له گه‌وره‌یی مزگه‌وت وگرنگى ئه‌و دامه‌زراوه ئاينيه كرد له مێژووی ئیسلام و ڕابردو و داهاتووی گه‌لی كوردی موسڵمان.