یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا عبدالقادر به‌حركه‌یی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/10/2010 : 08:39:26
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرا نی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر :

سه‌ر له‌ئێواره‌ی رۆژی 29 /10 / 2010 به‌ڕێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری مامۆستا سه‌ید ئه‌كره‌م كه‌پرانی به‌رپرسی ناوچه‌ی به‌ ڕانه‌تی، سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا عبد القادر به‌حركه‌یی یان كرد.

سه‌ره‌تا شێخ نیاز دێگه‌یی، تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌ لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، خۆمان به‌ خزمه‌تكارو، خه‌مخۆری سه‌رجه‌م مامۆستایانی ده‌ڤه‌ری خۆمان ده‌زانین، به‌بێ‌ جیاوازی‌و، زه‌مینه‌شیان بۆ خۆش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانن تواناكانی خۆیان ده‌ربخه‌ن‌و، خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به‌ كۆمه‌ڵگا بكه‌ن، به‌تایبه‌تی مامۆستایانی خاوه‌ن ئه‌زموون‌و، خاوه‌ن حوجره‌ ئه‌هلیه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوه‌و، به‌رده‌وامیش ده‌بین‌و، درێغی ناكه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌و، زیندووكردنه‌وه‌و، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حوجره‌كان، بۆ پێگه‌یاندنی مامۆستایانی ئاینی به‌توانا، به‌مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌ كردن‌و، پێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌كانمان له‌ نه‌وه‌ی نوێماندا.

پاشان به‌رپرسی لق، به‌ناوی لقی هه‌ولێر، دووپاتی پاڵپشتی كرده‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی ناوشاری هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ری، له‌ هه‌ر جۆره‌ پێویستی‌و خزمه‌ت‌و، ئاسانكاریه‌ك، وه‌ به‌ڵێنیشیدا كه‌: ڕێگر ده‌بین له‌ به‌رده‌م هه‌رجۆره‌ بێ‌ حورمه‌تیه‌ك كه‌به‌رامبه‌ر ئیسلام‌و، مامۆستایانی ئاینی بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ مامۆستا مه‌لا عبدالقادر به‌حركه‌یی، سوپاسی لقی هه‌ولێرو، ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی كرد، بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌و، ده‌ستخۆشیشی لێكردن كه‌ به‌ گڕو تینه‌وه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌ن‌و، خزمه‌تی ئاین‌و، مامۆستایان ده‌كه‌ن.