ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/9/2019 له هۆڵی بۆنه‌كانی مزگه‌وتی سه‌واف، لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان مەراسیمێكی شایستەى سازكرد به‌بۆنه‌ی بەرز راگرتنی يادى (49) ساڵه‌ی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه بە خوێندنه‌وه‌ی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێ كرد، پاشان وتەی بەخێرهێنان لەلایەن به‌ڕێز مامۆستا شێخ نیاز راغـب نه‌قشبندی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان خوێندرایەوە ودواتر وتەی بەرێز وەزیری ئەوقاف لە لایەن به‌ڕێز دكتۆر.دیار جه‌باری بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف پێشكەشكرا و تیایدا وێڕای پیرۆزبایی له زانایانی ئایینی كوردستان، ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك كار و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت بۆ خزمه‌تكردنی زانایان و به‌رچاوگرتنی ڕۆڵیان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، دواتریش وتەی مەكتەبی تەنفیزي لەلایەن بەڕێز مامۆستا مه‌لاجه‌لال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان پێشكەش كرا.
له وته‌كانیدا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی زانایان به كورتی باسی له ڕۆژ و مێژووی ساته‌وه‌ختی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان كرد‌و رۆڵی زانایانی ئایینی كوردستانی به‌گشتی له پاراستنی ئایین و نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستان، به قه‌ڵه‌م و زمان و خوێن و چه‌كی شانیان به‌رز نرخاند و شه‌هیده‌كانی زانایانی ئایینی له كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به نمونه هێنایه‌وه و خیانه‌ت نه‌كردنی زانایانیشی له ئاست نیشتیمانی خۆیان به ته‌حه‌دداوه باسكرد و گوتی: مایه‌ی سه‌ربه‌رزیه، كه دوای روخانی رژێم و كه‌وتنه به‌رده‌ستی هه‌زاره‌ها به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كانی، ته‌نانه‌ت یه‌ك به‌ڵگه‌ش نه‌كه‌وتۆته ده‌ست كه‌س له‌سه‌ر تێوه‌گلانی یه‌ك زانای ئایینی و هه‌بوونی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس.
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی باسی له بارودۆخی ئێستای كوردستان كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی كرده‌وه له نێوان پێكهاته‌و و حیزبه‌كانی كوردستان و گوتی: ئیسلام و نیشتیمانپه‌روه‌ری و مرۆڤایه‌تی داوای برایه‌تیمان لێده‌كه‌ن و حه‌یفه برا نه‌بین.
پاشان و له كۆتاییشدا، وتەی نوێنەری دیوانی وەقفی سونی و عەشیرەتە عەرەبه ئاواره نیشته‌جێیه‌كانی كوردستان پێشكه‌شكرا ولەلایەن تیپی (یامەولای) بەسەرپەرشتی كۆمەلەی قورئان خوێنان چەند سرودێك خوێندرایەوەو كۆتای بە ڕێوڕه‌سمه‌كە هات.
شایه‌نی باسه؛ له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ژمارەیەكی بەرچاوی مامۆستایانی ئاینی وشێخانی تەریقەت و وەزیران و پەرلەمانتاران وبەرپرسانی حیزبی وحكومی وبەرپرسانی ئاسایش و پێشمەرگەو سەرۆكی رێكخراوەكان و نوێنەری دیوانی وەقفی سونی و كەسایەتی دیاری عەشیرەتەكان و كەسایەتی عەشیرەتەكانی عەرەب وبەشێكی زۆری كەنالەكانی راگەیاندن ئاماده‌بوون.