مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان :
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 29/10 / 2010 ستافی نوێ ی ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی به‌مه‌به‌ستی پرسیار كردنیان له‌مامۆستایانی ئاینی سنووره‌كه‌یان‌و، ئاگا‌داربوو‌نیان له كێشه‌و گرفته‌كانیان له‌نزیكه‌وه، له هه‌مان كات به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونیان، به‌ڕێز
مامۆستا سه‌ید ئه‌كره‌م كه‌پرانی به‌رپرسی ناوچه‌ی به‌رٍانه‌تی‌و، شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوون له ئه‌ندامانی ناوچه، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له مامۆستا مه‌لا تاهیر به‌حركه‌یی‌و، مامۆستا مه‌لا جمیل په‌لپیتانی‌و، مامۆستا مه‌لا مامه‌ند جه‌ژنیكانی‌و، مامۆستا مه‌لا مامه‌ند داره‌به‌نی‌و، مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل سه‌یدانی‌و، مامۆستا مه‌لا عه‌لی گردجوتیاری‌و، مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید گه‌ردی یان كرد.
شایه‌نی باسه: له سه‌ردانه‌كاندا به‌رپرسی ناوچه، به ناوی خۆی‌و شاندی یاوه‌ری، دوپاتی هه‌رجۆره هاوكاری‌و، پشتگیریه‌كی كرده‌وه، بۆ مامۆستایانی ئاینی سنووره‌كه‌یان، به ناوی یه‌كێتی زانایانیشه‌وه به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردن‌و دابین كردنی هه‌ر جۆره پیداویستیه‌كیان به مامۆستایانی به‌ڕێزدا.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه مامۆستایان پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاسته‌ی ستافی نوێ ی ناوچه‌ی ناوبراو كرد‌و، سوپاسیان كردن بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌و، ئه‌م سه‌ردانه‌شیان به نیشانه‌ی وه‌فاداری ناوبرد.
|