ئه‌مرۆ 22ی9ی2019 له ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به مه‌به‌ستی پىشوازی كردنی میوانان له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ساڵیاده‌كه‌یان پیرۆز كرد.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم و وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵ و شێخانی ته‌ریقه‌ت و مامۆستایانى ئایینى و نوێنه‌ری مه‌سیحی و توركمان ده‌زگا ئیعلامی و ئه‌منیه‌كان و رێكخاوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، سه‌ردانی باره‌گاى مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و له نزیكه‌وه پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان كرد.
له كۆى دانیشتن و گفتوگۆكاندا میوانان وێرای پیرۆزبایی جه‌ختیان له رۆلی گرنگی یه‌كێتی زانایان كرده‌وه، كه به درێژایی مێژووی خۆی له خزمه‌تی ئایین و نه‌ته‌وه و پرسه نیشتمانیه‌كان بووه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به ناوى یه‌كێتی زانایانه‌وه سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی میوانان كرد‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه، كه یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج و رێره‌وی پیشه‌یی و نیشتمانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت و له خزمه‌ت كردنی كوردستان ناوه‌ستێت.