ئه‌مرۆ 22ی9ی2019 به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بهائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی په‌یامێكی پیرۆزبایی به مه‌به‌ستی ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى ساڵیادی چل‌و نۆهه‌مینی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه، له ناخی دڵمه‌وه پیرۆزبایی پىشكه‌ش به جه‌نابتان و سه‌رجه‌م زانایانی به‌رێزی كوردستان ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری هاتووه: هیوادارم هه‌رده‌م یه‌كێتی زانایانى ئایینى ئیسلامی كوردستان پێشه‌نگی خزمه‌ت به ئاین و شناسی ئایینى و ئه‌خلاقی گه‌له‌كه‌مان بن و له مه‌دره‌سه‌و مینبه‌رو میحرابه‌كانه‌وه په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و به‌ها پارىزی و تێگه‌یشتنی میانڕه‌وانه‌ی دروست له ئایین رابگه‌یه‌نن.