یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
كارو چاڵاكیه‌كانی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/10/2010 : 08:40:27
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لقی شه‌قلاوه‌
له‌ رێكه‌وتی 17\10\2010 شاندێكی لقه‌كه‌مان هه‌ستا به‌سه‌ردانی كردن‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی‌و، ده‌زگای باڵای ئه‌یلول، به‌مه‌به‌ستی له‌یه‌كتر نزیك بونه‌وه‌و، پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی نێوانیان‌و،هه‌ماهه‌نگی له‌ خزمه‌تكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

له‌ رێكه‌وتی 22\10\2010 شاندێكی لقه‌كه‌مان به‌شداریكرد له‌ پرسه‌ی دایكی به‌رێز كاك مه‌لا ته‌ها باشوری له‌ گوندی قه‌لاته‌ سۆر /شه‌قلاوه‌ .
له‌ رێكه‌وتی 27\10\2010 دا شاندێكی لقه‌كه‌مان، كه‌ پێك هاتبوو له‌ به‌رپرس‌و چه‌ند كارگێرێكی لق، به‌شداریان كرد له‌ پرسه‌ی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ته‌ها سه‌رنه‌وسی له‌گوندی سه‌رنه‌وسی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20\10\2010 به‌ ئاماده‌بونی به‌رپرس‌و كارگێرانی لقه‌كه‌مان، له‌ باره‌گای لق پێشوازی كرا له‌ شاندێكی ناوه‌ندی باڵای یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له‌ ستافی نوێی لقه‌كه‌مان هاتبوون، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانیان‌و، هه‌ماهه‌نگی كردنی یه‌كتر بۆ خزمه‌ت كردنی لاوان كه‌ چینێكی هه‌ستیاری كۆمه‌لگاكه‌مانن.