یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
توركیا: به‌هۆی باڵاپۆشی خێزانیه‌وه‌ سوپای وڵات له‌ سه‌رۆك یاخی ده‌بێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/11/2010 : 10:56:51
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ پێشهاتێكی سه‌یرو كه‌م وێنه‌دا، جه‌نه‌ڕاڵه‌ باڵاكانی سوپای وڵاتی توركیا داوه‌تنامه‌یه‌كی سه‌رۆكی وڵات بۆ به‌شداربوون له‌ ئاهه‌نگی جه‌ژنی كۆماری‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی توركیا، به‌هۆی باڵاپۆشی خێزانی خودی سه‌رۆك، ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ ده‌زگانی ڕاگه‌یاندن به‌سه‌ر سوڕمانیه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌: به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كۆماری وڵاتی توركیا، كه‌ ساڵانه‌له‌یادی سه‌ركه‌وتنی عه‌لمانیه‌كان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1923 وه‌، له‌ نێو كۆشكی كۆماری ئاهه‌نگی بۆسازده‌كرێ‌، (عه‌بدوڵڵا گویل)ی سه‌رۆكی توركیا، هه‌روه‌كو ساڵان داوه‌تنامه‌ی بۆ گشت كه‌سایه‌تیه‌ باڵاكانی حیزبی‌و حكومی‌و سه‌ربازیه‌كان ناردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌: ئه‌مساڵ جیا له‌ ساڵانی رابردوو، وێڕای ئاماده‌بوونی خانمی یه‌كه‌می وڵات له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ باڵاپۆشیه‌وه‌، داوه‌تنامه‌ی سه‌رۆك گه‌یه‌نرابووه‌ ئافره‌تانی دیكه‌ی باڵاپۆش، به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونیان له‌ئاهه‌نگی كۆماری.
جه‌نه‌ڕاڵانی سوپای توركیایش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك، به‌شداری ئه‌هه‌نگه‌كه‌ی سه‌رۆك نه‌بوون‌و، به‌ڵكو له‌مه‌یش زیاتر، هه‌ر له‌ناو كۆشكی كۆماریدا، ئاهه‌نگێكی دیكه‌یان گێڕا به‌هه‌مان بۆنه‌و، به‌ ئاماده‌بوونی جه‌نه‌ڕاڵ‌و سوپاسالارانی وڵات، وه‌ك وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌یه‌ك بۆ داوه‌تنامه‌ی سه‌رۆك.

شایانی باسه‌: جگه‌ له‌ خێزانی گویل‌و، ئه‌ردۆگان، زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌كانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان، كه‌ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2002 ه‌وه‌ حكومه‌تی گرتۆته‌ ده‌ست، باڵاپۆشن‌و، له‌چك له‌سه‌ر ده‌نێن‌و، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یشدا سوپای توركیا كه‌ ده‌ستوری عه‌لمانیه‌ په‌یڕه‌و ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ره‌خنه‌ی زۆر ئاڕاسته‌ی پارته‌كه‌‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌مه‌، كه‌ به‌هۆی باڵاپۆشیه‌وه‌ داوه‌تنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ پشتگوێ‌ بخات.