به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه: رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، رێكه‌وتی 30/10/2010 چه‌ند جوله‌كه‌یه‌كی توندڕه‌و كه له كه‌ناری رۆژئاوا نیشته‌جێ كراون، ئاگریان له كڵێسایه‌كی كریستیانه‌كان به‌رداوه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی ئهلئهنبیاْ ، له قودسی داگیركراو.
له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی هه‌واڵ، زه‌كه‌ریا ئه‌لمه‌شریقی كه یه‌كێكه له چاودێرانی كڵێساكه گوتی: ئاژاوه‌گێڕان له‌م سوتاندنه مه‌به‌ستیانه ناكۆكی بكه‌وێته نێوان ئاینزاكانی ئه‌م شوێنه پیرۆزه.
هه‌روا ئه‌لمه‌شریقی گوتی: داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسیهكانو تێكڕای خه‌ڵكی‌و له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م، كه هه‌رچی زووه كارێك بكه‌ن بۆ پاراستنی شوێنه ئاینیه‌كان، فشاریش بخرێته سه‌ر رژێمی ئیسڕائیل تا ئه‌و كه‌سانه سزا بدات.
شایانی باسه: له‌م چوارمانگه‌ی دواییدا، جوله‌كه‌كان به‌مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی پشێوی‌و ئاڵۆزی له‌نێوان موسڵمانان‌و كریستیانه‌كانی ناوچه‌كه، جگه له چه‌ندین كاری دزێو‌و ناڕێك 3 مزگه‌وتیشیان ئاگر تێبه‌رداوه.
|