یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
یەکێتی زانایان داوای گواستنەوەی قوتابخانە ئیسلامیەکان لە وەزارەتی پەروەردە بۆ سەر وەزارەتی ئەوقاف دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/10/2019 : 00:14:57
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 6ی10ی2019 لە نوسراوێکی فەرمیدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داوای گواستنەوەی قوتابخانە ئیسلامیەکان دەکات لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.


لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە ژمارەو بەرواری نوسراوی فەرمی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، کە تێیدا بڕیار دراوە قوتابخانە ئیسلامیەکان لە وەزارەتی ئەوقافەوە بگواسترێنەوە سەر وەزارەتی پەروەردە، کە بە هۆی زروف و دۆخێکی تایبەت بووە.


هەر لە نوسراوەکە ئەوە روون کراوەتەوەو هاتووە: دوای گواستنەوەی قوتابخانەکان لە وەزراەتی ئەوقاف بۆ سەر وەزراەتی پەروەردە، رێڕەوێکی تریان وەرگرت و قوتابیانی ئایینی لە ژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی ئەوقاف دەرچوون و هیچ پەیوەندی و وابەستەیی وەزارەتی ئەوقاف بە خوێندنی ئیسلامی و قوتابیانی ئەو بوارە نەماو کەوتە دەرەوەی بازنەی ناوەندەکانی دروستکردن و پێگەیاندنی مەلا و وتاربێژ لەلایەک و پاشەکشەی خوێندنی ئیسلامی لە لایەکی ترەوە.


لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە: بە پێی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون و راوێژی پسپۆڕانی ئەو بوارە، لەپێناو باشتر کردنی دۆخی خوێندنی ئیسلامی لە کوردستان و پاراستنی تایبەتمەندی قوتابخانە ئیسلامیەکان، داوا دەکەین بە گەڕاندنەوەی سەرجەم قوتابخانە ئایینیەکان لە وەزارەتی پەروەردە بۆ سەر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.


بۆ بەرچاو ررونی لایەنی یاسایی ئەو هەنگاوە یەکێتی زانایان ئەوەشی خستۆتە روو، کە بە پێی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2007 دەستەڵاتی سەرپەرشتی کردنی قوتابخانەکانی ئایینی و خوێندنی ئیسلامی داوەتە وەزارەتی ئەوقاف.


شایەنی گوتنە ماوەیەکە زۆر بە جددی یەکێتی زانایان بەپێی دیراسەو لەبەرچاوگرتنی دۆخی خوێندنی ئیسلامی و گێڕانەوەی پێگەی خوێندنی ئیسلامی و پەرۆشی بۆ ئەو بوارە کار لەسەر ئەم دۆسیەیە دەکات.