له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (دیلی میل) به‌ریتانی هاتووه: به پێی سه‌رژمێریه‌كی نوسینگه‌ی تۆماری نیشتمانی به‌ریتانی، كه به هاوكاری كه‌ناڵی سی ئێن ئێن كردوویه‌تی ده‌ركه‌وتووه، كه ناوی (محمد) له پله‌ی یه‌كه‌م دایه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوه‌كانی تری به‌ربڵاودا له‌و وڵاته.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، له ساڵی 1944 له‌هه‌مان تۆمارگه، (87) جار ناوی (محمد) هه‌بووه، له ساڵی 1964یش، (73) ناوی له‌و شێوه تۆمار كراوه، له ساڵی 1999شدا، رێژه‌ی ناوی (محمد) گه‌یشتبووه (4579)ناو، به‌ڵام له ساڵی 2009دا زیاتر بووه‌و، به پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتووه، كه ناوی (محمد) (7549) له تۆمارگه‌ی ناوبراو تۆمار كراوه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆ 4500 ناوی زۆر به‌كار هاتوو باو‌و له‌و وڵاته ئه‌نجام دراوه، كه ناوی (محمد) له ریزبه‌ندیه‌كه‌دا به پله‌ی یه‌كه‌م هاتووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: كه به‌هه‌مان شێوه ساڵی پار به پێی لێكۆڵینه‌ویه‌ك ده‌ركه‌وت، كه له وڵاتی نه‌رویجدا، دیسان ناوی (محمد) به پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی ناوه‌كان له‌و وڵاته‌دا هاتووه.
|