یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
هەولێر: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەژداری مەراسیمی بەخشینی بروانامەی زانستی دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/10/2019 : 23:49:59
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 12ی10ی2019 بەرێز د.عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەژداری کرد لە مەراسیمی بەخشینی بروانامەی زانستی کە بەخشرایە شەش مامۆستای ئایینی  لە مزگەوتی حاجی عەزیز خۆشناو لە شاری هەولێر.


لە مەراسیمەکەدا وێڕای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز چەند وتارێکی تر پێشکەش کران و تێیاندا باس لە گرنگی و بایەخی ئەو جۆرە مەراسیمانە کرا.


بەو بۆنەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو لە دەسپێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستە هەر شەش مامۆستای بڕوانامە وەرگر کردو دەستخۆشیشی لە مامۆستا مەلا یونس باویانەیی وەک مامۆستای بڕوانامەدەر کردو هیوای بەردەوامی بۆ خواست.


لە بەشێکی تری وتارەکەی سەرۆکی یەکێتی زانایان باسی لە گرنگی زانست و پێگەیاندنی مامۆستای ئایینی کردو ئاماژەی بە رۆڵ و خزمەتی گەورە زانایانی کورد لەو بوارەدا، کە هەمیشە ویستویانە بە ئاست و خوستێکی ئارزوومەندانەو بێ هیچ مەبەست و بەرامبەریەک، خزمەتی حوجرەو تەدریس و پێکەیاندنی مامۆستاو مەلای کوردیان کردووە.


لە بەشێکی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، کە پێویشتە لەو قۆناغە مەلای کورد خۆی بە چەکی زانست پڕ بکات و بە هەست و هەڵوێستی ئاینپەروەری و کورپەروەری لەخزمەتی ئیسلام و نەتەوەو نیشتمان بێت، چونکە مەلای کورد هەمیشە پێشەنگی ئەو رێڕەوە پیرۆزە بووە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان هاتە سەر باسی دۆخی ئێستای کوردانی رۆژئاواو وێرای ئیدانەکردنی هێرشکاری ولاتی تورکیا رەخنەی توندیشی لەو کەس و لایەنانە گرت، کە تا ئێستا لەپێناو سەلامەتی بەرژەوەندی خۆیان نوقەیان بەرامبەر ستەمکاری و پەلاماری تورکیا بۆ سەر گەلی کورد لە رۆژئاوا لێ نەهاتووە.


لەکۆتایی قسەکانی ئاماژەی بەوەشدا، کە پێوستە کورد بە یەکهەڵوێستی و تەبایی و یەکگرتوویی هەنگاو بنێت و بە حیکمەتەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهات و رووداوەکان بکات.


شایەنی گوتنە مامۆستا مەلا یونس باویانی بڕوانامەی بەخشی بەر بەڕێزان (مامۆسـتا فـرهاد صـالح سـورچی و مامۆستا جوهر عبداللە سورچی و مامۆستا بیلال ومیض سورچی و مامۆســتا ڕەوەند برایم ئاکـۆی و مامۆستا شوقی عولا سورچی و مامۆستا دیارصباح سـورچی)، هەر بەو بۆنەشەوە چەندین سرودو پەخشانی ئایینی پێشکەش کران.