ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2/11/2010 كاتژمێر 10 سه‌رله به‌یانی، شاندێكی باڵای قونسوڵگه‌ی ئێرانی كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان ئاغای ره‌مه‌زانی به‌رپرسی رۆشنبیری‌و راگه‌یاندنی قونسوڵگه‌و شاندی یاوه‌ری، سه‌ردانی باره‌گای یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازیان لێكرا.
له دانشتنێكدا كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، به‌ڕێز ئاغای ره‌مه‌زانی وێڕای ده‌ربرینِی دڵخۆشی‌و سوپاسی خۆی به‌م پێشوازی گه‌رمه‌ی یه‌كێتی زانایان، خۆشحاڵی خۆی به كارامه‌یی‌و چاڵاكی زانایان نیشاندا‌و، هیوای خواست كه هه‌ماهه‌نگی‌و نزیك بوونه‌وه‌ی زیاتر هه‌بێ له نێوان زانایانی كوردستان‌و، زانایانی شیعه‌ی ئێران‌و خوارووی عێڕاق.
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا: باسی له هه‌وڵی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی (التقريب بين المذاهب) كرد له عێراق، به تایبه‌تیش له بارودۆخی ئێستایدا.
له به‌رامبه‌ریشد جه‌نابی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، ئاماده‌یی‌و خۆشحاڵی نیشاندا‌و، هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م جۆره‌ی به پیرۆز‌و پێویست وه‌سف كرد‌و، هیواشیان خواست كه سه‌ردانی له‌م جۆره‌یان به‌رده‌وام بێت، بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی لێك نزیك بوونه‌وه‌و، تێكگه‌یشتنی زیاتر.
شایانی باسه: هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌سته هه‌ریه‌ك له شاندی میوان‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانیش، رێككه‌وتن : كه كۆمه‌ڵێك زانای ئێران وه‌ك سه‌ردان‌و بۆ بینینی واقیعی هه‌رێم سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن‌و، هه‌روه‌ها زانایانی كوردستانیش داوه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران بكرێن، وه‌ك سه‌ردان یان بۆ خوێندن له زانكۆی (المصطفى) ئه‌و وڵاته.
ئه‌مه‌و له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یشدا، شاندی میوان دووباره خۆشحاڵی هه‌وڵی هه‌ماهه‌نگی خۆیان دوپاتكرده‌وه‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنیان خواست بۆ یه‌كێتی زانایان.
|