به‌ناوی خوای مه‌زن‌و میهره‌بان
له‌و بار‌ودۆخه دژواره‌ی ئێراقی تێدا تێده‌په‌ڕێت، له هه‌وڵێكی ێكده‌رانه‌دا خه‌ڵكانێك هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر كلێسایه‌كی مه‌سیحی له به‌غد به‌ناوی كلێسای (سیده النجاه)، كه له ژێر ناوی موسڵمانێتییه‌وه ویستیان كاره‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
ئێمه له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وێڕای ئیدانه‌كردنمان بۆ ئه‌و كاره تیرۆریسیه‌و سه‌رجه‌م كاره تییرۆریستی‌و تێكده‌ره‌كان، ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م كاره سه‌رپێچییه له قه‌یامی پیرۆزی ئیسلام، كه به هیچ پاساوێك رێگه به‌وه نادات، له هه‌ر بیانو‌و ناوێكه‌وه بێت، ده‌ست بخه‌نه ناو خوێنی خه‌ڵكی بێ تاوان، به‌تایبه‌تی تیرۆریستان به‌و كاره ده‌یانه‌وێت كرده‌وه‌كانیان بگوازنه‌وه قۆناغێكی مه‌ترسیدارتر، به هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه‌یان بكه‌نه جه‌نگی نێو ئایینه جیاوازه‌كان.
دووباره به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، له‌وه‌ته‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بڵاوبۆته‌وه، هه‌میشه گیانی پێكه‌وه‌ژیان له‌ژێر سێبه‌ری ئیسلام‌و موسڵمانان هه‌بووه‌و، به هیچ شێوه‌و به هیچ پاساوێكیش دروست نییه ده‌ست بخرێته ناو خوێنی هیچ مرۆڤێكی بێ تاوان، جا له‌سه‌ر هه‌ر ئایین‌و سه‌ر به هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش بێت.
02/11/2010
|