رۆژی پێنج شه‌ممه 24/10/2019 له‌هۆڵى پێشه‌وا به‌رێز "د. پشتیوان سادق" وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى بەئامادەبوونی "د. دیار جەباری" بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەوەکالەت و هاوکات بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر و "م. سەید سدیق کەپرانی" بەڕێوەبەری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەولێر و "م. نەجم عەبدوڵڵا" بەڕێوەبەری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەورووبەری هەولێرو بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی یەکێتی زانایان، كۆبوونه‌وه‌یەکی لەگەڵ مامۆستایانى ئایینى به‌رێزو وتاربێژانى سنوورى شارى هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رى ئەنجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێكى قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێكرد دواتر به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف به‌گه‌رمى به‌خێر هاتنى مامۆستایانى ئایینى به‌رێزى كرد.
دواتر خۆشحاڵى خۆى به‌یه‌كه‌مین دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمى له‌ماوه‌ى ده‌ست به‌كار بوونى له‌كابینه‌ى نۆیه‌می حکومەتی کوردستان.
دواتر رایگه‌یاند كه به په‌وپه‌رى رێزه‌وه ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ به‌شێكى زۆر گرنگ وكاریگه‌رى كۆمه‌ڵگاى كوردستان كۆده‌بینه‌وه ئه‌وانیش بریتین له مامۆستایانى به‌رێزى ئایینى
هه‌میشه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌وپه‌رى رێز بۆ ماندوبوون وبه‌رده‌وامیان بۆده‌خوازێت. پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تیش له‌داهاتوودا خزمه‌تى راسته‌خۆ ده‌بن بۆ مامۆستایانى به‌رێز كه‌مافێكى زۆر سروشتى وسه‌ره‌تایى خۆیانه،
وه‌زیرى ئه‌وقاف زێتر گووتى رێز ده‌گرین له‌هه‌موو ئه‌ومامۆستا به‌رێزانه‌ى كه شان به‌شانى هێزه‌کانى به‌رگرى كوردستان به ووتاره پر سوودو به‌پێزو گرنگه‌كانیان هانى هاوڵا تیانیان داوه و ئامۆژگاریان كردوون كه هه‌میشه به‌رگرى له‌خاك ووڵات و پێكه‌وه‌یى میلله‌ته‌كه‌ماندا بین، كه ئه‌مه راسته‌وخۆ كاریگه‌رى هه‌یه بۆیه هه‌میشه خۆمان به‌خزمه‌تكارى زانایانى خۆمان ده‌زانین،
به‌نمره‌ى یه‌كه‌م پێكه‌وه‌ژیانى ئایینى له‌كوردستان له‌پاڵ كولتورى میلله‌ته‌كه‌مان مامۆستایانى ئایینى خاوه‌نى راسته‌قینه‌ن. ئه‌وه ئایینى پیرۆزى ئیسلامه پێمان ده‌ڵێت كه ئایین واته خۆشه‌ویستى و پێكه‌وه‌یى هه‌موو لایه‌ك.
وه‌زیرى ئه‌وقاف به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سوپاسى تاك به‌تاكى مامۆستایانى كرد كه هه‌موو گات به ئه‌وپه‌رى هه‌ست كردن به به‌پرسیاریه‌تى كاره‌كانى خۆیان زۆر به‌باشى راپه‌راندوه
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ئه‌وقاف رایگه‌یاند كاركردن و ئه‌نجامدانى پرۆژه‌و بریاره‌كانى وه‌زاره‌ت پێكه‌وه یى ده‌بن مامۆستایانى به‌رێزو سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كان بۆ هه‌ر بریارێك پێكه‌وه‌ین و پێكه‌وه‌ش پرۆژه‌كانمان جێ به‌جێ ده‌كه‌ین،
چونكه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى ماڵى هه‌موو مامۆستایانه‌و بۆ خزمه‌تى ئه‌وانیش هه‌میشه له‌خزمه‌تى هه‌ر كه‌سێكدا ده‌بین كه پرۆژه‌ى ئامانج دارمان پێش كه‌ش بكات كه سه‌ره‌نجام خزمه‌تى گشتى وپێكه‌وه‌ژیانى هه‌موو لایه‌كى تێدا بێت،
وه‌زاره‌تیش به هه‌ماهه‌نگى شاره‌زایان و سپۆران له‌ئێستادا سه‌رقاڵى دارشتنه‌وه‌ى قانوونى وه‌زاره‌ته بۆ ئه‌وه‌ى رێگاكانى خزمه‌ت كردنى پێ فراوان تر بكه‌ین ، هه‌رله‌میانى كۆبوونه‌ه‌و وه‌زیرى ئه‌وقاف گووتى به‌دواداچوون بۆ بریاره‌كانمان ده‌كه‌ین له‌ماوه‌ى ده‌ست به‌كار بوونمان چاوه‌رێ ى هه‌واڵى خۆش و ئه‌نجامى باش بن بۆ كار‌و پرۆژه راگه‌ێندراوه‌كانمان
دواتر له‌لایه‌ن مامۆستایانى به‌رێزه‌وه چه‌ندین خاڵ خرانه روو ده‌ست خۆشیان له‌به‌رێز وه‌زیر كرد بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه گرنگه‌و هیوایان خواست كه هه‌میشه له‌نزیكه‌وه دیدارى له‌م شێوه‌یه رێك بخه‌ن.