دانامه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕ‌وۆژی شه‌ممه به‌رواری 30/10/2010 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حیزبی‌و حكومی و، كه‌س‌و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان‌و، ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تی‌و پیاو ماقوڵانی سنوره‌كه‌و، وشاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان‌و، مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی‌و، مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌د حه‌مه‌ئه‌مین‌و، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر فارس كارگێڕانی لق، رێوڕه‌سمی یادی شه‌هید حاجی سیروان‌و، كردنه‌وه‌ی شه‌قامێك به‌ناوی ئه‌و شه‌هیده‌وه له قه‌زای كه‌لار به‌ڕێوچوو.
شایانی باسه ئه‌و مه‌راسیمه له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی یازده‌ی ڕێكخستنی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه ڕێكخرابوو.
|