به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی شانشینی ئوردونی هاشمیه‌وه، به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز دكتۆر محمد أحمد الخلايلة ده‌كات، كه تیایدا هاتووه:
له دڵه‌وه به‌خته‌وه‌ر و دڵخۆشین، به ده‌رچوونی فه‌رمانی شاهانه‌ی بوونی به‌ڕێزتان به وه‌زیری ئه‌وقافی شانشینی ئوردونی و ڕابردووی به‌ڕێزتان گه‌واهی شایه‌نی توانستی جه‌نایتانه و فه‌رمان و بڕیارێكی له‌جێ و درووسته.
هیواخوازین هه‌ر له‌به‌ره‌وپێشچوونی به‌رده‌وامدابن بۆ خزمه‌ت و خێر و خۆشی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌تان و له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه وه‌ك یه‌كێتی زانایان؛ وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێزتان، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی برایانه و هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی زیاتری نێوانمان ده‌كه‌ینه‌وه.