مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 2 / 11 / 2010 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، شاندێكی یاوه‌ری، كه پێكهاتبوو له كارگێڕ‌و، ئه‌ندامانی لق‌و، به‌یاوه‌ری ستافی ناوچه‌ی بنه‌سڵاوه، سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ئاینی كه‌سنه‌زانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا مه‌ریوان به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و، مامۆستایانی قوتابخانه‌ی ناوبراو پێشوازیان لێكرا.
سه‌ره‌تا شێخ نیاز دێگه‌یی دوای سوپاس كردنیان بۆ ئه‌م پێشوازیه گه‌رمه‌و، به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاگادار بوونیش له ئاستی زانستی‌و، داواكاری‌و، گیر‌و گرفته‌كان‌و، چاره‌سه‌ركردنیان به مه‌یدانی سه‌ردانی ناو هۆڵه‌كانی قوتابخانه‌كه‌ی كرد‌و، قوتابیانی دواند.
به‌ڕێز به‌رپرسی لق، قوتابیانی دڵنیا كرده‌وه كه ئێمه وه‌كو لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، هه‌وڵی جددی‌و چڕ ده‌ده‌ین، بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی كوردستان له‌دوای ده‌رچوونیان له ئاماده‌ییه‌كانی خوێندنی ئیسلامی‌و، قوتابیانی ئاینی ئیسلامی ڕێنیشانده‌رو، چاوساغی نه‌وه‌ی داهاتووی میلله‌ته‌كه‌مان .
وهلهكۆتایشدا به‌رپرسی لق، دووپاتی هه‌رجۆره هاریكاری‌و، پاڵپشتیێكی بۆ سه‌رخستنی خوێندنی ئیسلامی، له هه‌رێمی كوردستان‌و، ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه مامۆستایان‌و قوتابیانی قوتابخانه‌ی ئاینی كه‌سنه‌زان، زۆر سوپاسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، ناوچه‌ی بنهسڵاوهیان كرد بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌و، پاڵپشتیه‌ی به‌ڕێزیان.
|