دوای ئەوەی شاندێکی زانایانی کوردستان بە مەبەستی بەشداری لە خولێکی زانستی رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر لە وڵاتی میسڕ دەستیان بە کارەکان کردو دەرفەتی چالاکی و سەردان و دیدارو بەسەرکردنەوەی شوێنەوارە دێرین و گرنگەکانیان بۆ رەخساندن، سەردانی مزگەوتی گەورەی ئەزهەری شەریفیان کرد.
رۆژی 26ی11ی2019 شاندی ناوبراو بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی مزگەوتی گەورەی ئەزهەری شەریف و بینینی هونەرو شێوازی ئەندازەیی و بیناکاری سەردانی مزگەتی ناوبراویان کرد.
لەو بەسەرکردنەوەیە بەرێز شێخ ئیبراهیم سەید بەرێوەبەری کاروباری مزگەوتی ئەزهەر بە تێرو تەسەلی لایەنی هونەری و مێژووی و دیزاینی مزگەوتی بۆ شاندی ناوبراو شیکردەوەو ئاماژەی بە گرنگی و پێگەی مزگەوتەکە کرد وەک ناوەندێکی زانستی و ئەنجامدانی چالاکی مەعریفی.
لەلایەن خۆشیانەوە شاندی زانایانی کورد وێڕای خۆشحاڵیان بە دیمەنی جوانی مزگەوتی ئەزهەر، هاوکات بە گرنگیەوە رۆڵی مێژوویی و زانستی مزگەوتەکەیان بەرز نرخاند.