یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە   
خالد ئه‌لبێر به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مه‌سیحیه‌كان: هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ئه‌و ڕووه‌ جوانه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان‌و هه‌ڵوێسته‌ جوانه‌كانی یه‌كێتی زانایان به‌ ده‌ره‌وه‌ بگه‌یه‌نین
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/11/2010 : 09:34:41
قه‌باره‌ی فۆنت
زۆر جار باس له‌ په‌یوه‌ندی نێوان موسڵمانان‌و په‌ڕه‌وانی ئایینه‌كانی تر ده‌كرێت، كه‌ مێژوویێكی دێرینی هه‌یه‌‌و تا ئێستا له‌و هه‌رێمه‌ كێشه‌یه‌كی وا دروست نه‌بووه‌، كه‌ نێوان موسڵمان‌و مه‌سیحیه‌كان به‌ره‌و ره‌وشێكی خراپ به‌رێت، په‌یوه‌ندی نیۆان زانایانی ئایینی ئیسلام‌و پیاوانی ئایینی مه‌سیحی په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه‌یه‌، له‌ دیمانه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مه‌سیحیه‌كان‌و قه‌شه‌ ره‌یان پوڵس باس له‌و په‌یوه‌ندیه‌ دێرینه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان ده‌كه‌ن‌و، به‌لایانه‌وه‌ تا ئێستا پێكه‌وه‌ ژیان له‌ كوردستان مێژوێكی پاكی هه‌یه‌‌و كه‌س ناتوانێ‌ ئه‌و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ تێك بدات:.

به‌ڕێز خالد جه‌مال ئه‌لبێر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مه‌سیحیه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌و باره‌وه‌ گوتی: به‌ر له‌ هه‌ر شتێك سوپاسی رۆژنامه‌كه‌تان‌و یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌م، ئه‌و باسكردنه‌ خۆی گرنگیدانی ئێوه‌یه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینی له‌ كوردستان.

له‌ باره‌ی پێكه‌وه‌ ژیانه‌وه‌ من وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری كاروباری مه‌سیحیه‌كان‌و پێگه‌كه‌م كه‌ نوێنه‌رایه‌تی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان ده‌كات، رایده‌گه‌یێنم: كه‌ قه‌ت رۆژێك له‌ رۆژان گرفتێكمان نه‌بووه‌ له‌ باره‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینی له‌ كوردستان به‌تایبه‌ت له‌وه‌ته‌ی ئه‌زمونی حكومه‌تی هه‌رێم هاتۆته‌ كایه‌وه‌، له‌ دوای راپه‌ڕینه‌وه‌، موسڵمان‌و مه‌سیحی‌و ئێزیدی‌و كاكه‌یی...هتد، له‌ دام‌و ده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌وام ده‌كه‌ن‌و له‌ بازارو كۆمه‌ڵگه‌‌و شوێنه‌ گتشیه‌كانیش پێكه‌وه‌ن‌و پێكه‌وه‌ش كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ره‌نگه‌ حه‌ڵه‌ت هه‌بێ‌، كێشه‌شی تێدا بێت، به‌ڵام زۆربه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لێك تێنه‌گه‌یشن‌و به‌س، رێز گرتن هه‌بووه‌، خۆشه‌ویستیمان له‌ نێوان بووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ وای كردووه‌ رۆژ به‌رۆژ ئه‌و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ بچێته‌ قۆناغی پێشه‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: له‌ ماوه‌ی كار كردنم له‌‌و پۆسته‌ قه‌ت نه‌بووه‌ رۆژێك كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ هاتبێته‌ لام، كه‌ پێكه‌وه‌ ژیانی ئێمه‌ ناشیرن بكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌میشه‌ لێك نزیك بووین، ئاگامان لێك بووه‌‌و له‌سه‌ر هه‌ندێ‌ بابه‌تیش بۆچوونه‌كانمان هێمنانه‌ ئاڵوگۆر كردووه‌، پیاوانی ئایینی ئێمه‌ رێزێكی زۆریان بۆ پیاوانی ئایینی ئیسلام هه‌یه‌، ئه‌مه‌ زاده‌ی پێكه‌وه‌ ژیان‌و ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ دێرینه‌یه‌، كه‌ له‌ كوردستان هه‌بوه‌، ئه‌گه‌ر كتێبی (مێژووی عه‌نكاوه‌) بخوێنیته‌وه‌، سه‌رسام ده‌بی به‌و رووه‌ جوانه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان له‌ نێوان موسڵمان‌و مه‌سیحیه‌كان، هه‌میشه‌ واقعی كوردستان وابووه‌ له‌ بۆنه‌‌و په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێكه‌وه‌ بوونه‌‌و هیچ گرفتێكیشیان نه‌بووه‌، له‌ناوه‌راستی سه‌ده‌ی رابردوو په‌یامی ده‌ستخۆشانه‌ له‌ پاپای ڤاتیكانه‌وه‌ بۆ زانایانی موسڵمان له‌ كوردستان هاتووه‌، كه‌ ستایشی ئه‌و وێنه‌ جوانه‌ی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی نێوان پیاوانی ئایینی مه‌سیحی‌و یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مه‌سیحیه‌كان گوتی: په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه‌مان هه‌یه‌، كه‌ من لێره‌وه‌ زۆر زۆر سوپاسی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌م، كه‌ هه‌میشه‌ ته‌قدیریان هه‌بووه‌ بۆ ئێمه‌‌و هه‌ڵوێستیان به‌رز ده‌نرخێنین، پێمان خۆشه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ هه‌ر به‌رده‌وان بێت، له‌ لایه‌ن خۆشمانه‌وه‌ هه‌وڵمان داوه‌‌و هه‌وڵیش ئه‌ده‌ین، ئه‌و ڕووه‌ جوانه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان‌و هه‌ڵوێسته‌ جوانه‌كانی یه‌كێتی زانایان به‌ ده‌ره‌وه‌ بگه‌یه‌نین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو دونیا بزانێ‌ ئێمه‌ لێره‌ ته‌نیا نین‌و له‌ ناوچه‌یه‌كین كه‌ ته‌واو پێكه‌وه‌ ژیان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌‌و، ئێمه‌ نامانه‌وێ‌ له‌ یه‌كێتی زایانان جیا بینه‌وه‌‌و، ده‌شخوازین له‌سه‌ری به‌رده‌وام بین.
ناوبراو گوتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان به‌ ئه‌زمونێكی باش گه‌یشتووه‌‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كی حه‌كیمی هه‌یه‌، قه‌ت ته‌سه‌وڕ ناكه‌ین كێشه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان دروست ببێت، تا ئێستا كه‌س به‌ ئێمه‌ی نه‌گوتووه‌ ئاوا بكه‌ن‌و ئاوا مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌ شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ ده‌ژین‌و، هه‌ست به‌ ته‌قدیری زۆری ده‌روبه‌ریشمان ده‌كه‌ین، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ‌ كێشه‌ له‌ نێوانمان دروست بكات، من ناوی ده‌نێم ده‌ستی سێیه‌م، واته‌ ده‌یه‌وێ‌ نێوانمان ببڕێت‌و، له‌وانه‌ش ده‌ترسین.

بۆیه‌ ده‌مانه‌وێ‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ په‌ره‌ پێ‌ بده‌ین‌و رێگه‌ش له‌وانه‌ بگرین كه‌ درز له‌ نێوانمان دروست ده‌كه‌ن، چونكه‌ به‌رژوه‌ندی هه‌ردوولا له‌وه‌دایه‌‌و، بێ‌ پێكه‌وه‌ژیانیش زه‌حمه‌ته‌ بتوانین وێنه‌یه‌كی جوان پیشان بده‌ین.