بەمەبەستی خستنە ڕووی زانستیانەی باەتەکان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەمەترسی کردەوە خۆکوژیەکان، یەکێتی زانایان کتابێک بە ناونێشانی (هەڵوێستی ئیسلام بەرامبەر کردەوە خۆکوژیەکان) لە زمانی عەرەبیەوە وەردەگێڕێتە سەر زمانی کوردی و ئامادەی چاپی دەکات.
ئەم کتێبە د. ئیبراهیم سه‌لاح ئه‌لهودهود ئه‌ندامی كۆربه‌ندی توێژینه‌وه ئیسلامیه‌كان- جێگری سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ر نوسیویەتی و، د. موحه‌ممه‌د عه‌بدولفه‌زیل ئه‌لقوسی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان‌و جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی جیهانی ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر پێشەکی بۆ نووسیوەو، مه‌لا عه‌زیز خه‌زنه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان وەرگیڕاوەو، مه‌لا ئه‌میر عه‌بدولسه‌تار گه‌ردی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ کردووە.
لە کتێبەکە هاتووە: ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ میلله‌تی ئیسلام تووشی بووه و به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، له زۆرداری و خراپه‌كاری دوژمنانی؛ به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك له شوێنكه‌وتووانیه‌تی، كه به‌ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌و خوێندنه‌وانه‌شه كه به شێوه‌یه‌كی ناشاره‌زاو ناتێگه‌یشتووانه بۆ ده‌قه‌كان ده‌كرێ.
ئەم کتێبە تیشک دەخاتە سەر ئەو کارە ناڕەوایەو بەڵگەی روونی ئیسلام لەو بارەوە دەخاتە روو، هەروەها باس لە چەمکی جیهادو حەرامێتی کوشتنی موسڵمانان دەکات و بە تێر‌و تەسەلی و بەشێوەیەکی زانستی ئەو بابەتە لە چوارچێوەی ئیسلام روون دەکاتەوە.
بۆ بینینی کتێبەکە بە شێوەی پی دی ئێف و خوێندنەوەی کلیک لێرە بکە:
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=183&scheme=