یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
میسڕ: کۆتایی بە چوارمین خولی زانستی دەهێندرێت و مەراسیمی کۆتایی ساز دەکرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/12/2019 : 23:42:42
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 12ی12ی2019 بە ئامادەبوونی د. ئیبراهیم هودهود سەرۆکی پێشووتری زانکۆی ئەزهەرو د. عبدالفتاح ئەلعواری سەرۆکی بەشی بنەماکانی ئایین لە زانکۆی ئەزهەرو د. محمد عەواز مامۆستای بەشی تەفسیر لە زانکۆی ئەزهەر، مەراسیمی کۆتایی بۆ شاندی زانایانی کورد لە خولی زانستی و شیاندنی رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر ساز کراو خولەکە بەکۆتا هات.


سەرەتای مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن مامۆستا مەلا غالب هەڵەبجەیی خوێندرایەوەو پاشان بەرێز د. خالد عیمران مەراسیمەکەی کردەوەو کورتەیەک لە گرنگی و بایەخی خولەکە خستە ڕوو و رۆڵی زانایانی کوردو هەماهەنگی نێوان هەردوولای بە گرنگ وەسف کرد.


دواتر بەرێز مامۆستا سەید موئەید بەناوی بەشداربووانەوە وتەیەکی پێشکەش کردو سوپاسی هەمووانی ئاراستەی رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەرو مەشیخەی ئەزهەرو سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی خولەکە کردو خولەکەی وەک دەسکەوتێکی گرنگ و کاریگەر ناوبردو هیوای خواست ئەو جۆرە خولانە هەر بەردەوام بن.


پاشان بەرێز مامۆستا مەلا سەید عەدنان وتەیەکی بەناوی یەکێتی زانایانەوە پێشکەش کردو تێیدا سڵاوو رێزی یەکێتی زانایان و مەکتەبی تەنفیزی و سەرۆکی یەکێتی زانایانی گەیاندە ئامادەبووان و سوپاس و دەستخۆشانەی ئاراستەی زانکۆی ئەزهەرو گەورە زانای دیارو خەمخۆر بەرێز د. شێخ ئەحمەد طيب سەرۆکی زانکۆی ئەزهەرو رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەرو سەرجەم مامۆستاو سەپەرشتیکاران و وڵاتی میسر کردو خۆشحاڵی و شانازی بەو هەنگاوەی پەیوەندی نێوان کوردستان و وڵاتی میسر دەربڕی و بەهەنگاو و دەسکەوتێکی گرنگ و مێژوویی ناوبردو هیوای بەردەوامی و هەماهەنگی پتری خواست.


دواتر بڕوانامەی بەشدار بوون بەخشرایە یەکە یەکەی زانایانی کوردو بە خۆشحاڵیەوە چەند پارچە سروودو قەسیدەیەک خوێندرایەوە.


پاشانیش خەڵات و دیاری شاندی ناوبراو وەک رێزلێنان بەخشرایە رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر لەهەمبەر تەواوی ئەو خزمەت و ئەرک و ماندوو بوون و مامەڵە جوانەی بەرامبەر زانایانی کورد نواندوویانە.


شایەنی باسە ئەمە چوارەمین خولی زانستیە کە بە هەماهەنگی و پاڵپشتی راستەوخۆی یەکێتی زانایان و زانکۆی ئەزهەر بۆ زانایانی کورد ئەنجام دەدرێت، وە لەو خولە 24 مامۆستای ئایینی لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەژدار بوون و ماوەی 26 رۆژە لە وڵاتی میسرن و بەرنامە وایە لە رۆژی شەممە بەرواری 14ی12ی2019 بگەڕێنەوە کوردستان.