مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 4 / 11 / 2010 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌ر پرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری، كه پێكهاتبوو له كارگێڕ‌و، ئه‌ندامانی لق، سه‌ردانی سه‌نته‌رو ده‌زگای چرای ڕۆناكی یان كرد‌و، له‌لایه‌ن مامۆستا دكتۆر ئه‌حمه‌د بالیسانی به‌رپرسی ده‌زگای ناوبراو به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
سه‌ره‌تا شێخ نیاز دێگه‌یی سوپاسی كردن بۆ ئه‌م پێشوازیه گه‌رمه‌و، دواتر تیشكی خسته سه‌ر پێوێستی هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كێتی زانایان‌و دهزگایهكهیان، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، گهلو نیشتیمان، چونكه ئه‌وان وه‌كو سه‌نته‌رێكی ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان‌و، یه‌كێتی زانایانیش وه‌كو ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به‌هه‌مه لایه‌نه ببنه فاكته‌رێكی كارا‌و گرنگ بۆ بانگه‌وازی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، زیندوو كردنه‌وه‌ی سوننه‌ته پیرۆزه‌كانی پێشه‌وامان حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌روه‌ها بۆ یهكخستنو ڕێكخستنی فه‌توای شه‌رعی له كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه مامۆستا دكتۆر ئه‌حمه‌د بالیسانی، وێڕای سوپاسكردنیان بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌و بڕوا پێبوونه، دوپاتی هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان‌و، یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرده‌وه‌و، گوتیشی: كه ئێمه‌یش بێ هاوكاری‌و، پاڵپشتی مامۆستایانی ئاینی ناتوانین بوونی خۆمان وه‌كو پێویست له نێو كۆمه‌ڵگا بسهلمێنینو، چاوه‌ڕوانی ئامۆژگاری‌و پاڵپشتی ده‌كه‌ین له مامۆستایانی ئاینی، به‌تایبه‌تیش لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان.
|