مه‌لارسول سیتكانی، راگه‌یاندنی لقی سۆران:
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 1/11/2010 دووشه‌ممه، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق مامۆستا مه‌لا خالد وه‌سمان مه‌له‌كی‌و، ئاماده‌بوونی ته‌واوی كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق، لقه‌كه‌مان كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا‌و، ئامانجی كۆبونه‌وه‌و ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌یش بریتی بوو له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1-هه‌ڵسه‌نگاندن‌و ده‌ستخۆشی كردن بۆكاروچاڵاكی‌و ڕێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان.
2-زیاتر كاراكردنی لق‌و پته‌وكردنی زیاتری هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری له‌گه‌ڵ دام وده‌زگاكانی سنوری سۆران.
3-تاوتوێ كردن‌و هه‌لسه‌نگاندنی فۆرمی ئه‌ندامێتی ئه‌ندامانی یه‌كێتی زانایان‌و، دروست كردنی ناسنامه‌ی تازه بۆئه‌ندامان.
4-ستایش‌و ده‌ستخۆشی كردن له‌چارسه‌ركردنی كێشه‌وكاروچالاكیه‌كانی لێژنه‌ی فه‌توای سه‌ربه‌لقه‌كه‌مان له‌مانگی ڕابوردوو.
5-هه‌ڵسه‌نگاندنی كاروچاڵاكیه‌كانی ناوچه‌و رێكخراوه‌كانی سنوری لقه‌كه‌مان به‌باشی‌و، ده‌ستخۆشی كردن لێیان.
شایه‌نی باسه كۆبونه‌وه‌كه به‌چه‌ندین سه‌رنج‌و پێشنیار‌و بڕیاری چاڵاك كۆتایی هات.
|