یه‌كێتی زانایان له بڵاوكراوه‌یه‌كی تایبه‌تدا گرنگترین چالاكیه‌كانی ساڵی 2019 بڵاو ده‌كاته‌وه | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/01/2020 : 21:33:59 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
یه‌كێتی زانایان وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی تایبه‌ت به زانایانی ئایینی له كوردستان، كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ر سێ ره‌هه‌ندی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و پیشه‌یی كار ده‌كات، به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه جوانترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكات‌و له ئاستی به‌رپرسیارێتی دابێت. له‌دوای كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایان، هه‌وڵا‌و كۆششه‌كان به ئاراسته‌ی درێژه‌دان به رێڕه‌وی كاری پیشه‌یی به نه‌فه‌سێكی تازه‌و كارنامه‌یه‌كی هاوچه‌رخ و نوێ ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد، ئه‌و ستافه تازه‌یه‌ی له‌ناو هه‌یكه‌لی یه‌كێتی زانایان هه‌ر له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و سه‌ركردایه‌تی تا لق‌و ناوچه‌كان، رۆحێكی تازه‌تریان كرده‌وه به‌ر كار‌و هه‌نگاوه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره‌دا زیاتر ته‌ركیز خستنه سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی گرنگ‌و په‌یوه‌ست به قۆناغه‌كه‌و كاری رێكخراوه‌یی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو، تا ئه‌وه‌ی كراوه به‌رچاو بخری‌و وه‌ك ئه‌زموون وه‌رگرتنیش هانده‌رێك بێت بۆ ئاینده‌ی كار‌و ئامانجه‌كان. له‌و سۆنگه‌وه راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان هه‌وڵی داوه گرنگترین چالاكیه‌كانی ساڵی 2019ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له شێوه‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بڵاو بكاته‌وه، هه‌م بۆ به ئه‌رشیفكردنی ئه‌و مێژووه شكۆدارو هه‌نگاوه گرنگانه، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كارئاسانی و به‌رچاو ڕوونیه‌ك بۆ زانایانی ئایینی له كوردستان.
بۆ بینینی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه كه به‌شێكی گرنگی چالاكیه‌كانی مەکتەبی تەنفیزی له‌خۆ گرتووه، ده‌توانن كلیك له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=187&scheme= | |