راگه‌یاندنی لقی سۆران:
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 1/11/2010 به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران، شاندێكی لقه‌كه‌مان كه‌پێكهاتبوون: له كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق، به مه‌به‌ستی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌باره‌گای لێژنه ناوچه‌ی دیانای (پ.د.ك)و، كۆمیته‌ی (ی.ن.ك) كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رپرس وكارگێرانی هه‌ردووباره‌گاكه، به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، له دانیشتنێكدا گیانی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی ته‌ئكیدی له‌سه‌ركرایه‌وه‌و، جه‌خت له‌سه‌ر زیاتر خزمه‌تكردنی ره‌وشی سیاسی‌و ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه كرایه‌وه‌و، له به‌رامبه‌ریشدا سوپاسی سه‌ردانی شانده‌كه كرا بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ردووباره‌گاكه .
هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، شانده‌كه به مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسین‌و ئاگاداربوون له‌ژیان‌و گوزه‌رانیان، چه‌ندین مامۆستای ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواستن‌و پاشان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی سۆرانیان كرد‌و، وه‌ك هاوخه‌میه‌ك چه‌ندین نه‌خۆشیان له‌نه‌خۆشخانه‌كه به‌سه‌ركردنه‌وه‌و، هیوای ساغی‌و سه‌لامه‌تی‌و زووچاك بونه‌وه‌یان بۆخواستن‌و، له به‌رامبه‌ریشدا نه‌خۆشه‌كان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه ده‌ربڕی.
|