راگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی د‌و‌وشه‌ممه 1/11/2010 وه‌فدێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان كه پێك هاتبو‌و له (مامۆستا وهاب سه‌نگا‌وی به‌رپرسی لق و مامۆستا ره‌ئوف ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توا و مامۆستا ڕزگار شه‌ریف سه‌رپه‌رشتی ئاشته‌وایی نێوان خزمانی هه‌مه‌وه‌ند و یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌كانی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ریان كرد له هۆڵی بۆنه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، شایه‌نی باسه هه‌ر یه‌ك له به‌رپرسی لقی یه‌كێتی زانایان و مامۆستا رزگار شریف وتاریان هه‌بو‌و كۆڕه‌كه‌یش جه‌ما‌وه‌رێكی زۆری سه‌رجه‌م سنو‌وره جیا جیاكانی كوردستان تیایدا ئاماده بو‌و ئاشته‌واییه‌كه‌ش به لێبوردن و گه‌ردن ئازادی كۆتایی هات.
|