ئهمرۆ سێ شهممه 18-2-2020 بهرێز د. عبدالله مەلا سەعید گرتکی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا مەلا حسن قادیانی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و شێخ نیاز دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان مامۆستا مەلا ئازاد بەرپرسی لقی کەرکوکی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێز مامۆستا سهلاحهدین محهمهد بههائهدین ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان کرد.
ئامانجی سەردانەکە زیاتر بایەخدان بوو بە پەیوەندی نێوان هەردوولاو پیرۆزبایی بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەم و 26ـه مین ساڵیادی ڕاگهیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین وەکو ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
هەر لە دانیشتنەکەدا کۆمەڵێک پرس و بابەتی پەیوەست بەهەردوولاو دۆخی ئێستای هەرێم و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کراو، لەلایەن خۆشیەوە مامۆستا سەلاحەدین بەهائەددین ئەمنیداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی سوپاسی شاندی ناوبراوی کردو رۆڵی یەکێتی زانایانی بەرز نرخاند.