یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
هەولێر: لەژێر دروشمی (خوێندنەوەیەکی بابەتیانە بۆ مام هەژارو تەفسیرە نایابەی) سیمینارێک ساز کرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/02/2020 : 12:08:52
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 20ی2ی2020 بە ئامادەبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی شاری هەولێرو ئەندامی پەرلەمان و کەسایەتی و رۆشنبیر، به‌ ئامانجی به‌رچاوخستنی هه‌ڵوێسته‌ ئه‌ده‌بی‌و ئایینیه‌كانی زاناو نوسه‌ر‌و هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی گه‌له‌كه‌مان یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (خوێندنەوەیەکی بابەتیانە بۆ مام هەژارو تەفسیرە نایابەی) بۆ بەرێز (د. مادح مەلا محمد بەرزێوەیی) ساز کرد.


سەرەتای سیمینارەکە د. مادح بەرزێوەیی باسی لە کەسێتی مام هەژارو هەوڵ و کۆششە زانستیەکانی کردو رۆڵ و کاریگەری لەخزمەت هەنگاوە رۆشنبیر و زانستیەکان خستە ڕوو، هەروەها باسی لە هۆکارو حەزو ئاوەاتەکانی مام هەژار کرد بەتایبەت لەسەرەمەرگدا، کە شەیدای نوسینەوەی راڤەو واتاکانی قورئانی پیرۆز بووە، کە بە زمانی شیرینی کوردی و بە شێوەیەکی تایبەتمەند وێرای نالەباری باری تەندروستی و تەمەنی زۆری بەڵام شانی دایە بەر ئەو کارو هەنگاوە قورسە.


لە بەشێکی تری قسەکانی گوتی: تایبەتمەندی ئەو تەفسیرو راڤەی مام هەژار بۆ واتاکانی قورئانی پیرۆز کردویەتی لەوەدایە، کە بە کورت و پوخت و ئاستێکی بەرزی رەوانبێژی زمانەوانی تەرجەمە کراوەو هەموو لەهجەو شێوەزارەکانی کوردی لەخۆ گرتووەو وشەی نایاب و سەرنج راکێش و پڕ مانای بەکار هێناوە، بەو واتایە کە مام هەژار زۆر وردبین و خەبیر بووە لە دارشتن و بژاردەی وشەی کوردی لەبەرامبەر وشەکانی قورئانی پیرۆز.


دواتر چەندین نمونەی جوان و بەپێزی ناو تەرجەمەکەی مام هەژاری خستە روو، کە لە رووی دارشتن و وەزن و پوختی و ئاستی زمانەوانی جێی رامان و لێ ورد بوونەوەو هەنگاوی زانستین.


دوای تەواو بوونی سیمینارەکەش ئامادەبووان بە سەرنج و پێشنیار بابەتەکەیان دەوڵەمەنتر کردو هیوان خواست ئەو جۆرە کۆڕو سیمینارانە هەر بەردەوام بن.


پاشان بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە د. مادح مەلا محمد بەرزێوەیی کرد لەهەمبەر  ئەو بابەتە گرنگ و بەپێزەکەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.


هەر لەو کۆرەدا مامۆستا مومتاز حەیدەری بەشێک لە بەرهەکانی خۆی وەک رێزگرتن لە هەوڵ و کۆششەکانی یەکێتی زانایان پێشکەش بە سەرۆکی یەکێتی زانایان کرد.