ملا زهرالدين خيلانی كارگێر لقی شقلاوە و بەرپرسی ڕاگەیاندن
ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە 2020/2/25 لقی شقلاوەی زانایان بەئامادەبونی بەرپرس و کارگێرانی لق و بەرپرسانی ناوچەکانی سەر بەلقی شقلاوە کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا بەسەر پەرشتتی بەڕێز دکتۆر عبداللە سعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە بەژداری هەر یەک لە مامۆستا جلال خیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا حسن قادیانەیی و مامۆستا دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی
لە سەرەتای کۆبونەوەکە مامۆستا تحسین خۆشناو بەرپرسی لقی شقلاوە بەناوی خۆی و گشت کارگێران و ئەندامان بەخێر هاتنی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی تەنفیزی کرد و خۆشحالی خۆی دەربڕی بە تەشریف هێنان و بەشداری کردنیان لە کۆبونەوەی لق.
وەسوپاسێکی زۆری مەکتەبی تەنفیزی و سەرۆکی زانایانی کرد بۆ ئەو هاوکاری و یارمەتیە مادی و مەعنەویەی کە پێشکەشی لقی شقلاوە کراوە دواتر داوای لە سەرۆکی زانایان کرد بۆ پێشکەش کردنی ووتەکەی دەربارەی هەڵسەنگاندنی کارەکانی لقی شقلاوە و ڕێنمایەکانی مەکتەبی تەنفیزی بۆ لقی شقلاوە و تەواوی زانایانی دەڤەرەکە
لەلای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانایان دەستی بە بابەتەکان کرد بە وردی و بەدرێژی لە سەر کارو ئەرکی ڕێکخراوی زانایان بەگشتی و خاوەن پلە تایبەتەکان لە ناو ئەو ڕێکخراوە بەتایبەتی بلەکانی نێو لق و ناوچەکانی زانایاندا
دواتر سەرۆکی زانایان دەست خۆشی لە لقی شقلاوە کرد بۆ کردنەوەی خول و بەڕێوەبردنی سیمیناری هەفتانە و پشتگیری خۆی دووپاتکردەوە.
هەر لە قسەکانی سەرۆکی زانایان باسکردنی نەخۆشی کۆڕۆنا و ئەرکی زانایانی ئاینی لە بەرامبەر ئەم نەخۆشیە شان بەشانی دەزگا پەیوەندی دارەکانی لە حکومەت و ڕێکخراوە خێر خوازەکانی مەدەنی.
دواتر دەرگای گڤتوگۆو ڕاگۆڕینەوە بەڕووی کارگێرو ئەندام و بەرپرسی ناوچەکان کە هەر یەکە لە مانە بەشداری کرد زۆر بەئازادانە بەسەرنج و ڕەخنەو داواکاری و پێشنیاری بەسود بەگڤتو گۆیەکی تێل و تەسەڵ وەرگرتنەوەی وەلامەکان لە لایەن سەرۆکی زانایان.
لە کۆتا وتەی سەرۆکی زانایان دووپاتی کردەوە کە هەرگیز ڕازی نابێت کەسێک لایەنێک سوکایەتی بە ئاین و جوببەو مێزەری زانایان بکات لە بەرمبەردا هەمورێکارێکی یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر.
دواتر سەرۆکی زانایان بەهاوڕێیەتی جێگر و ئەندامانی تەنفیزی و بەرپرسی لقی شقلاوە بەشێک لە کارگێڕان و بەرپرسی ناوچەی شقلاوە سەردانی هەریەک لە لقی 24ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان وبەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شقلاوە و زانای گەورەو بەڕێزی شقلاوە بەڕێز مامۆستا ملا عزیز یان کرد.