بە مەبەستی بەرچاو روونی و بایەخدان بە پرسی گوتاری ئایینی هاوچەرخ یەکێتی زانایان ئامانجیەتی لەرێی بابەتی زانستی و شرۆڤەی پرسە گەرمەکان توێژینەوە گرنگەکان بخاتە بەردەستی مامۆستایانی ئایینی.
لەم کتێبە باس له دۆخی گوتاری ئایینی هاوچه‌رخ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كانی بۆ دابنێت‌و كۆمه‌ڵێك نوێكاری له گوتاره‌كه‌دا باس بكرێت.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ردا دابه‌ش بووه, ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: بارودۆخی جێكه‌وته‌ی گوتاری ئایینی هاوچه‌رخ، كه ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش سێ خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت:
یه‌كه‌م: گوتاری داخراو‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ندێك شوێنه‌واره‌كانی. دووه‌م: گوتاری له‌رێ ده‌رچوو، سێهه‌م: گوتاری هاوسه‌نگ‌و میانڕه‌و، كه‌ئه‌مه‌یان گوتاری كۆكه‌ره‌وه‌یه له نێوان عه‌قڵ‌و نه‌قلدا.
ته‌وه‌ری دووه‌م: دانانی چاره‌سه‌ر، كه مه‌فهومی گوتاری ئاینی‌و زه‌روره‌تی نوێگه‌ری‌و مه‌به‌سته پیشنیازكراه‌كان له‌م چه‌رخه‌ی خۆمان بۆ گوتاری ئاینی‌و ئامرازه‌كانی نوێگه‌ری له‌خۆده‌گریت.
بۆ داگرتن و بینینی تەواوی کتێبەکە لەم لینکەی خوارەوە کلیک بکە:
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=197&scheme=