ئەمرۆ 2ئازار2020 بەسەر بەرشتی بەرێز(یونس ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان و قائیمقامی كه‌لار و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی زانایانی كوردستان کارگێرانی لقی گرمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی پرسه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی رینمایی له‌مزگه‌وته‌كاندا بۆ ڕێگریكردن له‌مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕیوه‌چوو.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له‌ڕێنماییه‌كانی حكوه‌مه‌تی هه‌رێم و لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیكرد سه‌باره‌ت به‌گرتنه‌به‌ری ڕیوشوێنی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پاش گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه درا:
- ڕاگرتنی پرسه تاوه‌كو به‌رواری 21ی ئازاری 2020 له‌هۆڵی پرسه‌ی مزگه‌وته‌كان.
- كورتكردنه‌وه‌ی ووتاری هه‌ینی بۆماوه‌ی 10 خوله‌ك زیاتر نه‌بێت.
- له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی منداڵه چاوگه‌شه‌كاندا كۆبووه‌نه‌وه‌كه داوایكرد سه‌رجه‌م نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كان منداڵ له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌به‌ن بۆنوێژ.
4.كۆبونه‌وه‌كه داوایكرد ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له ووڵاتی ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌زوویی سه‌ردانی ئه‌و شوینانه بكه‌ن كه بۆیان دیاریكراوه.