یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
مامۆستا مەلا سلێمان قيرژەيی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/06/2020 : 23:59:00
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 9ی6ی2020 مامۆستا مەلا سلێمان قيرژەيی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا سلێمان قيرژەيی


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا سلێمان قيرژەيی)مان پێگەیشت و خەمباری کردین.


مامۆستا کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی و خاوەن رێزو پێگەیەکی تایبەت بوو، لە هەمان کاتدا کەسێکی دڵسۆزو ديندارو زاهیدو لێهاتوو بوو، وەک پێشنوێژو وتارخوێنێکی سەرکەوتوو لە مزگەوتی (شێخ مستەفای نەقشبەندی) لە پارێزگای هەولێر جێدەستی خزمەتی دیارو بەرچاوو بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە زانایان و خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


9ی6ی۲٠۲٠


 


هەر بەو بۆنەوە لقی هەولێری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەکی ئاراستە کردووە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورە میهرەبان


وَبَشِّرِالصّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ


بە داخ وپەژارەرەيەکی زۆرەوە و رازيبوون به قه ده رى خوداى گه وره ‌ هەواڵی کۆچی دوایی زانا و زاهيدی ناوداری شارى هه ولير خوالێخۆشبوو ( مامۆستا مەلا سلێمان قيرژەيی نەقشبەندی)مان پێگه‌یشت، بەم بۆنە خه مناكه وه پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم زانايانی ئاينی شاری هەولێر بە تايبەتی و زانايانی کوردستان بە گشتی و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، کۆچی يەکجارەکی خوالێخۆشبوو کەلێنێکی گەورەی خستە نێو کاروانی زاهيدان و زانستخوازان و تەمەنێک پڕ لە خزمەت بە زانست و عيرفان و مزگەوت و حوجرەی فەقێيان و زانستخوازانی بەسەر برد، لە خوای گەورە داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی فيردەوس شاد بکات و ئاراميتان پێ ببه خشێت ‌.


 


إنّا للّه وإنّا إليه راجعون


لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان


 9/6/2020