سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەرواری13ي6ي2020دانیشتنی ئاسایی لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستا عبدالحمید بەرپرسی لق و مامۆستا ٲحمد جێگری لق و سەرجەم کارگێڕانی لق و بەرپرسی لیژنەی فتوای لق و بەرپرسی هەرسێ ناوچەکەی هەڵەبجەو سیروان و هەورامانی یەکێتی زانایان بەڕێوە چوو .
لەدانیشتنەکەدا باس لەکارو چالاکی زانایان کراو ئیشارەت درابە ڕۆڵی گەورەی زانایان لەئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیانی ئازیز لە چۆنیەتی خۆپارێزی و مەترسیەکانی نەخۆشی کۆرۆنا .
پاشان هەریەک لە ئامادەبوانی بەڕێز باسیان لەکارو جالاکی ماوەی ڕابردویانکردو تێبینی و پێشنیارەکانیان خستەڕوو .
لەکۆتایدا هەمولا ئاواتەخوازبون لەخوای گەورە و باڵادەست وڵاتمان بپارێزێت لەهەموو دەردو بەڵاو ئافاتێک ..
ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان