ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی گۆڕینه‌وه‌و مامه‌ڵه كردن به دراوه‌كان له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوون یان ئینتەرنێته‌وه روون دەکاتەوە | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/06/2020 : 15:03:50 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
لە فەتوایەکی تازەدا کە ئەمرۆ 23ی6ی2020 بڵاوکراوەتەوە، ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی گۆڕینه‌وه‌و مامه‌ڵه كردن به دراوه‌كان له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوون یان ئینتەرنێته‌وه روون دەکاتەوە. لە پێشەکی فەتوایەکە هاتووە: دوای ئه‌وه‌ی زۆرێك له مامۆستایانی ئاینی و موسوڵمانان پرسیاریان كردووه له ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به كرین وفرۆشتنی دراو له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوون یان ئینته‌رنێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئێستادا له زۆرێك له بازاڕه‌كانی دراودا ده‌گوزه‌رێت. ئەنجومەنب باڵای فەتوا شێوەی ئەوجۆرە مامەڵەیە دەخاتە روو دەڵێت: نمونه كڕیار ته‌له‌فوون بۆ نوسینگه‌یه‌كی دراو ده‌كات ده‌ڵێت: ده هه‌زار دۆلار ماڵی من بێت دوای دوو ڕۆژی دیكه پاره‌كه‌ی وا‌صل ده‌كه‌م... ئه‌ویش ده‌ڵێت ئه‌وه كردمه ماڵی تۆ‌و له ده‌فته‌ری خۆی له‌سه‌ر كڕیاره‌كه ده‌ینوسێت، ئینجا دوای دوو ڕۆژه‌كه كڕیاره‌كه ده‌چێت بۆ نوسینگه‌كه ، یان هه‌ر به‌ته‌له‌فوون به نوسیگه‌كه ده‌ڵێت: ده هه‌زار دۆلاره‌كه‌مت پێ ده‌فرۆشم، ئینجا ئه‌گه‌ر قازانجی كردبوو ئه‌وه خاوه‌ن نوسینگه‌كه ته‌نها قازانجه‌كه‌ی پێ ده‌دات، وه ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ری كردبوو بڕی زه‌ره‌ره‌كه‌ی لێ ده‌ستێنێت. لەفەتوایەکە هاتووە: ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه دروست نییه، چونكه له كڕینی دراو به دراو پێویسته كڕیار‌و فرۆشیار له مه‌جلیسی مامه‌ڵه‌كه دراوه‌كان له یه‌كتری وه‌ربگرن (قبض)، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و مامه‌ڵیه حه‌رام ده‌بێت. بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە لەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن: http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26555 | |