له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هیندستان ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا: ئیسلام ئایینێكی مه‌زنه.
له وه‌ڵامی پرسیارێك كه له به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی بۆمبای پێشكه‌شی كرد ده‌رباره‌ی جیهاد له ئیسلامدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گووتی: جیهاد له ئیسلامدا زۆر مانا ههڵدهگرێتو، به‌ڵام با پێتان بڵێم: ئیسلام یه‌كێكه له ئایینه گهورهكانو، نزیكه‌ی ملیارێ: كه‌س پێڕه‌وی ده‌كه‌ن.
زۆربه‌ی موسڵمانان ئاشتی‌و عهدالهتو دادپهروهریو لێبوردنیان ده‌وێت، هه‌موشمان ده‌زانین ئه‌و ئایینه گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سانێكی تووندره‌و تووشی شێواندن بووه، یه‌ك له تهحهدیهكانی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سانه وه‌لاوه بنێین، كه ئیسلامیان شێواند، چونكه ئیسلام فێری ئاشتی‌و عه‌داله‌تمان دهكاتو، هه‌موشمان دان به‌وه ده‌نێین، كه ئیسلام ئایینی تووند‌و تیژی نییه. |