یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
مامۆستا مەلا محمود فقێ محمد شەمێرانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/07/2020 : 11:36:01
قه‌باره‌ی فۆنت

بەیانی ئەمرۆ 5ی7ی2020 مامۆستا مەلا محمود فقێ محمد شەمێرانی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مەلا محمود فقێ محمد شەمێرانی


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا محمود فقێ محمد شەمێرانی)مان پێگەیشت.


مامۆستا ئەندامی لێژنەی فتوای پارێزگای هەڵەبجە بوو، خاوەن خزمەت و پێگەیەکی کۆمەڵایەتی و کاروانی بانگەوازی و مینبەرو مزگەوت بووە، لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان خزمەت و هەوڵەکانی دیارو بەرچاوە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە زانایانی هەڵەبجەو خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


5ی7ی۲٠۲٠


 


هەر بەو بۆنەوە لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەکی ئاراستە کردووە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

قال اللە تعالی:(( وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ )) .
...............
بەبۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز مامۆستا ( مەلا محمود فقێ محمد شەمێرانی) ئەندامی لیژنەی فتوای پارێزگای هەڵەبجە


بەناوی سەرجەم زانایانی سنوری لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەس و کاروی بەڕێزیان دەکەین ، لەخوای گەورە داواکارین بەڕێزیان بەبەهەشتی بەرین شاد بکات .


انا للە وانا الیە راجعون


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان
2020/7/5