یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
تا ئێستا 30 زانای ئایینی تووشی کۆرۆنا بوونەو چواریشیان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/07/2020 : 14:56:00
قه‌باره‌ی فۆنت

بە پێی دوایین ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، تا ئێستا لە ناو زانایانی ئایینی 30 یان تووشی نەخۆشیەکە هاتوون و لەناو ئەو رێژەیەش چوار زانای ئایینی گیانیان لەدەست داوە.


لەو بارەوە بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە سایتی (زانایان)ی راگەیاند:  لەسەرەتای پەیدابوونی نەخۆشی کۆرۆنا ئێمە هەوڵی تەواومان داوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی گشتی هاوکارو هەماهەنگ بین لە پرۆسەی خۆپارێزی لەو ڤایرۆسەو گرتنەبەری رێکاری پێویست لەو بارەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەم رێکارە شەرعیەکانی خۆپارێزی و روونکردنەوەی بابەتە شەرعیەکانی پەیوەست بەو بوارەمان دیاری کردووە، هەمیش پاڵپشت و هاکار بووین لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ هاوڵاتیان سەبارەت بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: دەتوانم بڵێم زانایانی ئایینی پاڵپشتی و هاوکاریەکی گەورەیان ئەنجامداوە لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و پابەندی و جێبەجێ کردنی بریارەکان، هەر ئەوەش هۆکار بووە مامۆستایانی ئایینی ملکەچی داخستنی مزگەوتەکان بوونە، چونکە لە تێروانینی ئەوان و تێگەیشتنیان بۆ مەقاسیدی شەریعەت سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان لەسەرو  هەموو شتێکەوە بووە.


سەبارەت بە رێژەی تووشبووان لەناو زانایانی ئایینی سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتی: تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 30 زانایای ئایینی تووشی کۆرۆنا بوونەو بەداخەوە لەناو ئەو رێژەیەش چوار مامۆستای ئایینی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە، هەرچەند سەلامەتی هەموو هاوڵاتیەک بەلای ئێمەوە گرنگە بەڵام بە حوکمی کاری پیشەیی بەردەوام رەچاوی تەندروستی زانایانی ئایینی دەکەین.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: ئێمە وەکو یەکێتی زانایان بەردەوام لە پەیوەندی دابووینە لەگەڵ ئەو مامۆستا بەرێزانەی تووشی کۆرۆنا بوونەو چاودێری دۆخی تەندروستی و ئاماری تووشبووانمان کردووە.


شایەنی باسە بەشێوەیەکی گشتی تا ئێستا لە کوردستان 9455 کەس تووشی کۆرۆنا بوونەوە لەناو ئەو رێژەیەش 337 کەس چاکبوونەتەوەو 326 کەسیش گیانی لەدەست داوە.