كچێكی سعودیه، كه له ده‌یه‌ی دووه‌می ته‌مه‌نیدایه دوای ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بێته‌وه، ده‌یبه‌نه لای یه‌كێك له‌وانه‌ی خه‌ریكی كاری نوشته‌كارییه بۆ ده‌ركردنی جنۆكه، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و گیانی ده‌سپێرێت.
له‌و باره‌وه دكتۆر سه‌عد سه‌بر راوێژكاری پزیشكی ده‌روونی له ریازی پایته‌ختی سعودیه له لێدوانێكیدا بۆ عه‌ره‌بیه جه‌غت ده‌كاته‌وه، كه گومان له‌وه دانییه، كه قورئان شیفا به‌خشه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س زیاد له خوێندنی قورئان شتی تر ده‌كات، وه‌ك كاره‌با لێدان‌و، ئازاردان‌و، هه‌روه‌ها خنكاندنی نه‌خۆش به بیانووی ئه‌وه‌ی جنۆكه له جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌كوژن، ئه‌وه به‌راستی ده‌بێ رێی لێ بگیرێت‌و، یاسای بۆ دابندرێت. |