دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 7/11/2010 له هۆڵی بۆ نهكانی قه‌زای كه‌لار، ڕادیوێی ته‌وار به‌بۆنه‌ی هه‌شته‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه مه‌راسیمێكی ڕێكخست بۆ به‌خشینی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان بۆ چه‌ند لایهنو كه‌سایه‌تیه‌كی سنوره‌كه، كه‌له ڕابردوودا هاوكاری‌و به‌ده‌مه‌وه هاتنی باشیان بۆ ڕادیۆكه هه‌بووه.
له‌م نێوهندهشداو له‌پای ئه‌و خزمهتو هاوكاریه به‌رده‌وامه‌ی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕادیۆَی ته‌وار بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌خشیه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌و له‌بروسكه‌یه‌كدا به‌ناوی لقی گه‌رمیانه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ڕادیۆی ته‌وار كرد‌و، هیوای بهردهوامیو سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ خواستن له ئیش‌و كاره‌كانیاندا، هه‌روه‌ها سوپاسیان كردن له هه‌مبه‌ر ئه‌و گرنگیه به‌رده‌وامه‌ی له ڕابردوودا به‌كارو چاڵاكی‌و به‌رنامه‌ی ئاینی داویانه‌و، داواكاریش بوون كه له داهاتوشدا به هه‌مان ڕۆحیه‌ته‌وه به‌رده‌وامبن.
شایانی ئاماژه پێدانه: ڕادوێی ته‌وار كه‌ناڵێكی ناوچه‌یی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانه‌و، په‌خشی به‌رنامه‌كانی ته‌واوی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌گرێته‌وه‌و، خزمه‌تێكی باشی سنوره‌كه ده‌كات له ڕووی هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و، زمانحاڵی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی ژنانی كوردستانه.
|