سەرلەبەیانی ( 4/8/2020 ) ملا رعد ئۆمەربلی وتەبێژی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لە ڕێگای خێرخوازانی شاری هەولێر ( 70 ) بتلی ئۆکسجین ( بتل +ئۆکسجین ) بەبڕی ( 12600$) دابین کرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژ ئاوا کەلەئێستادا تایبەت کراوە بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لقی هەولێری یەکێتی زانایان داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن و هەوڵی رێگری کردن بدەن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەوەی چیتر ئازیزان لەدەست نەدەین.
داوا لە خودای گەورە دەکەین شیفا بۆ نەخۆشەکانمان بنێرێت وهیوادارین خەلکی خۆشەویست پا بەندی رێنماییەکان بن .