یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/09/2020 : 13:54:09
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 8ی9ی2020 بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە یاوەری بەرێز د. دیار جەباری بەرێوەبەری گشتی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانیان کردو لە لایەن رێزدار د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی بە گەرمیەوە پێشوازی کرا.


لەدەسپێکی دانیشەکە بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین، سوپاسی پێشوازی گەرمی یەکێتی زانایانی کردو ئامانجی هاتنەکەی روونکردەوە، کە خۆی لە هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنەو کاری پێکەوەیی و راوێژ لەسەر پرۆژەو کارو بەرنامەکانی ئایندە دەبینیەوە.


وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سوپاسی رۆڵ و کارو هەنگاوەکانی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی کرد، بەتایبەت لە پرسی پابەندی بە رێناییەکان و هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ خۆپارێزی و خزمەتی پرسە ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمانیەکان.


دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان وێرای بەخێرهێنان و خۆشحاڵی دەربڕین بەسەردانی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، باسی لە گرنگی کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا کردو رایگەیاند: ئێمە وەکو یەکێتی زانایان خۆمان بە تەواوکاری کاروبەرنامەی وەزراەتی ئەوقاف دەزانین و هاوکاری پرۆژەکانی وەزارەتی ئەوقاف بووین، بەڵام گرنگە هەردوولامان لەچوارچێوەی راوێژو هەماهەنگی لەخزمەتی پەیامی پیرۆزی ئیسلام و زانایان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان هاوکارو هەماهەنگ بین، بە ئامانجی ئەوەی بتوانین بە پێی خواستی هەنووکە لە خزمەتی رەوشی ئایینی و گەلەکەمان بین.


هەروەها سەرۆکی یەکێتی زانایانی گوتیشی: ئامانجی ئێمە خزمەتی زانایان و مزگەوت و پەیامی پیرۆزی ئیسلامەو دەمانەوێ بە بایەخەوە لە گرنگی سەقامگیری ئاسایشی کۆمەڵایەتی بڕوانین، ئەوەشی پێویست بە هەماهەنگی و پتەوکردنی پەوەندی نێوان هەردوولاوە هەیە، چونکە زانایانی ئایینی بە درێژایی مێژوو خزمەتیان کردووەو شایەنی لەبەرچاو گرتنە.


شایانی باسە لە دانیشتنەکەدا کۆمەڵێک پرسی دیکەی وەک بابەتی وتاری هەیینی و خوێندنی ئیسلامی و رەوشی ئایینی و هەستی نەتەوەپەروەری و بڵاوکردنەوەی بیری میانڕەوی و پەیوەندی نێوان دامەزراوە ئایینیەکان و بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف و لقەکانی یەکێتی زانایان و خزمەتکردنی پتری مامۆستایانی ئایینی و چەند بابەتێکی تر قسەو گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.