رۆژی سێشه‌ممه (9/11/2010) به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و نێردراوی یه‌كێتی ئه‌وروپاو زۆرێك له رێكخراوه‌كانی ئافرهتانو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان‌و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه، یادی بڕیاری (1325)ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرایه‌وه، كه تایبه‌ته به مافه‌كانی ئافره‌تان كرایه‌وه.
له سمیناره‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك وتار خوێندرانه‌وه، وتاری یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی، كه به یاوه‌ری به‌ڕێز مه‌لا جه‌لال ره‌زانی پشكداری كردبو خوێندرایه‌وه.
له وتاره‌كه‌یدا باسی له كاره‌كانی یه‌كێتی زانایان كرد بۆ خزمه‌تكردن به ئافرهتانو، رای گه‌یاند: یه‌كێتی زانایان به شانازییه‌وه ده‌رگای خۆی واڵا كردۆته‌وه، بۆ هاوكاریكردنی سه‌رجه‌م رێ:خراوه‌كانی ئافره‌تان تا بتوانن هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه خزمه‌ت به ئافره‌تان بكهنو، پتر مافه‌كانیان فه‌راهه‌م بكه‌ن.
ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی زانایانی ئایینی به شانازییه‌وه له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه وه‌ك هه‌میشه خزمه‌ت به كێشه‌كانی ئافره‌تان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها دژایه‌تی كۆمه‌ڵێك داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگاش ده‌كه‌ن، كه له پێگه‌ی ئافره‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه.
br /<>
شایانی باسه وتاره‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان بووه جێی سه‌رنجی ئاماده‌بووان‌و زۆربه‌یان بڕیاریاندا له داهاتوودا باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان ببه‌ه‌ستن. |