دوێنێ 9ی9ی2020 مامۆستا مەلا احمد مصطفى حاجي كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا احمد مصطفى حاجي
هەواڵی وەفاتی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری زاخۆ (مامۆستا مەلا احمد مصطفى حاجي)مان پێگەیشت. کە لە تەمەنیدا رۆڵيکی بەرچاوی هەبوو لە خزمەتی مزگەوت و هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئەندامی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بوو.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی مامۆستای رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا اليه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
9ی9ی۲٠۲٠