یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
لەهەمبەر خزمەتی زانایان کتێبێک بە ناونیشانی (سەردەمی کۆرۆناو رۆڵی زانایانی ئایینی) چاپ و بڵاو دەکرێتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/09/2020 : 23:20:59
قه‌باره‌ی فۆنت

 لە هەمبەر رۆل و خەمخۆری و هەست و هەڵوێستی زانایانی ئایینی لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە سەبارەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناو پابەند بوون بە رێنماییەکانی تەندروستی پەرتووکێک بڵاو دەکاتەوە.


ناوەرۆکی کتێبەکە پیشاندانێكی واقيعی‌و مێژوویی خزمه‌ت‌و هه‌وڵ‌و هه‌نگاوه‌كانی زانایانی ئایینیه‌ له‌ كوردستان، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌رده‌می هاتنی كۆرۆنا زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان وه‌ستان‌و ئالوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر ته‌واوی ژیان‌و واقعی كۆمه‌ڵگه‌كان هات، به‌ڵام دڵسۆزی زانایان‌و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یاندنی ئه‌وه‌ی له‌توانا بووه‌، به‌ به‌راورد به‌ هه‌لومه‌رجی ناوه‌كی‌و دۆخی سه‌ختی ته‌ندروستی‌و دارایی شتێكی كه‌م نیه‌.


یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌پێش هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا به‌ ئێستا ده‌گات، به‌رده‌وام چاودێری دۆخه‌كه‌ی كردووه‌و هه‌وڵی ته‌واوه‌تی خۆیشی له‌ چوارچێوه‌ی پسپۆڕی‌و پیشه‌یی‌و رێكارو هه‌ستی به‌رپرسیارێتی داوه‌، ئه‌وه‌شی له‌ توانا‌و بازنه‌ی كاركردن به‌ده‌ر بووه‌ شتێكی تره‌.


بۆ بینینی تەواوی کتێبە دەتوانن کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکەن:


 


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=222&scheme=